وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌رو دكتۆرا له هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كات، كه روسیا 35 سی و پێنچ سكۆله‌رشیپ-ی خوێندنی باڵا (به‌كالۆریۆس، ماسته‌رو دكتۆرا)ی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆیه داوا له خوازیاران ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدایه له‌ماوه‌ی دیاریكراودا داواكاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن. یه‌كه‌م/ مه‌رجه‌كان: 1. ده‌بێت پێشكه‌شكار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت. 2. ده‌بێت پێشكه‌شكار ده‌رچووی خوێندنی زانستی یان وێژه‌ی بێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی به‌رنامه‌كه. 3. ده‌بێت ته‌مه‌نی بۆ به‌رنامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر له 25 ساڵ زیاتر نه‌بێت و بۆ به‌رنامه‌ی دكتۆرا له 45 ساڵ زیاتر نه‌بێت. 4. بۆ خوێندنی ماسته‌ر، پێویسته پێشكه‌شكار كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی له 65% كه‌متر نه‌بێت و له‌هه‌مان بواری به‌كالۆریۆسه‌كه‌ی درێژه به خوێندنی ماسته‌ر بدات. 5. بۆ خوێندنی دكتۆرا، پێویسته پێشكه‌شكار كۆنمره‌ی ماسته‌ری له 70% كه‌متر نه‌بێت و له‌هه‌مان بواری ماسته‌ره‌كه‌ی درێژه به خوێندن بدات. 6. بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه دامه‌زراون، پێویسته دوو ساڵ خزمه‌تی كرداری هه‌بێت له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی دواین بڕوانامه. 7. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ئه‌گه‌ر دامه‌زرابێت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت، واتا به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان. 8. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن روسیایی فیدراڵ مانگانه بڕی (250) دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مانگانه پێده‌درێت، هه‌روه‌ها كرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆی له زانكۆ بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به خه‌رجی بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی هاتوچۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی خوێندكار. دووه‌م/ بواره‌كان: 1. بیركاری 2. زانسته سروشتیه‌كان 3. ئه‌ندازیاری 4. زانستی ته‌كنیكی 5. كشتوكاڵ 6. زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان 7. په‌روه‌رده 8. هونه‌ر 9. كه‌لتور 10. زانسته‌كانی پزیشكی 11. خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی گشتی تێبینی/ ورده‌كاری تایبه‌ت به سكۆله‌رشیپه‌كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه: 1. پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم به زمانی ڕوسی یاخود زمانێكی تر. 2. وێنه‌یه‌ك له پاسپۆرت، كه ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچونی كه‌متر نه‌بێت له ساڵێك و شه‌ش مانگ له‌كاتی سه‌ردانكردنی بۆ وڵاتی رووسیا، پێویسته پاسپۆرته‌كه وه‌رگێردرابێت بۆ سه‌ر زمانی ڕوسی و له‌لایه‌ن كونسولگه‌ری ڕوسیا له هه‌ولێر په‌سند كرابێت. 3. بڕوانامه‌كانی خوێندن به نمره وه‌رگێردرابێت بۆ سه‌ر زمانی ڕوسی، له‌لایه‌ن كونسڵگه‌ری وڵاتی ڕوسیا له هه‌ولێر په‌سندكرابێت. 4. بڕوانامه‌ی پشكنینی نه‌خۆشی ئایدز، بۆ سه‌ر زمانی ڕوسی وه وه‌رگێردرابێت و له‌لایه‌ن كونسڵگه‌ری ڕوسیا له هه‌ولێر په‌سندكرابێت. 5. ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی له ڕوسیا له رێكه‌وتی (1-9) هه‌موو ساڵێك ده‌ستپێده‌كات، بۆ هه‌ر كاندیدێك ده‌ستنیشانكرا، پێویسته تا ڕێككه‌وتی (15-9-2018) بگاته ڕوسیا. 6. سه‌رجه‌م ئه‌م كاندیدانه‌ی توانای قسه‌كردن و تێگه‌یشتنی زمانی ڕسیان نیه، خولی فێربونی زمانی ڕوسیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ پێده‌درێت. 7. هه‌ر كاندیدێك له‌كاتی گه‌یشتنی به ڕوسیا پێویسته وێنه‌ی ڕه‌سه‌نی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له‌گه‌ڵ خوێدا بهێنیت، كه له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت پێشكه‌شی كردووه. 8. پێشكه‌شكاران بۆ خوێندنی دكتۆرا پێویسته پرۆپۆزه‌ڵ پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ نامه‌ی پشتگیری دوو پرۆفیسۆر. 9. لایه‌نی نێره‌ری كاندید، پێویسته دڵنیایی بدات به گه‌ڕانه‌وه‌ی كاندید، له‌كاتی سه‌رپێچیكردنی یاساكانی ڕوسیا كۆتایی به‌پرۆگرامی خوێندنه‌كه‌ی ده‌هێندرێ. بۆ پێشكه‌شكردن و ته‌واوی ورده‌كاری زانیاریه‌كان، تكایه سه‌ردانی ئه‌م وێبسایته بكه‌ن: خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure