به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌نه‌وه. دیار جه‌مال نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه كه به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵا‌و شمه‌كه‌كان ده‌كات،له عه‌لوه‌ی سلێمانی و له كۆگای فرۆشگای ئومێد ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تایتدا ده‌گرن. وتی: تایته ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه له جۆری ئۆمۆیه‌و بڕه‌كه‌شی 50 كیسه، كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونه‌ی ماوه‌كه‌یه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نییه. دیار جه‌مال وتیشی: ئه‌و پێكهاته‌ی مادده‌ی پاكژكردنه‌وه (تایت)ه‌كه‌ی لێ دروستكراوه به تێپه‌ڕبوونی ماوه‌كه‌ی ده‌بێته مادده‌یه‌كی زیانبه‌خش و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان هه‌یه. نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقام و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure