8/3/2018 10:39 AM

مۆبایلەكەی دایكی بۆ 48 ساڵ دادەخات

لە شارێكی وڵاتی چین منداڵێك بەهۆی بەهەڵە بەكارهێنانی پاسۆردەوە ئایفۆنەكەی دایكی بۆ ماوەی 48 ساڵ داخست.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە ژنێك بەناوی لی كە دانیشتوی شاری شەنگەهای رۆژهەڵاتی وڵاتی چینە، مۆبایلەكەی كە لە جۆری ئایفۆن بووە داوەتە دەست منداڵە تەمەنی دوو ساڵانەكەی تا تەماشای ڤیدیۆی پەرەوەردەيی بكات، بەڵام منداڵەكەی چەند جارێك پاسۆردی هەڵەی بەكارهێناوەو بەوهۆیەوە مۆبایلەكەی داخستوە.

 ئەو ژنە ئاشكراشیكردوە كە منداڵەكەی بەهۆی زۆر بەكارهێنانی پاسۆردە هەڵەكەوە ئایفۆنەكەی بۆ 25 ملیۆن دەقیقە داخستوە كە دەكاتە نزیكەی 48 ساڵ.

باسی لەوەش كردووە كە نازانرێت منداڵەكەی چەندجار پاسۆردی هەڵەی بەكارهێنانەوە، بەڵام هەوڵی زۆریداوەو بەشێوەی هەڕەمەكی ژمارەی پاسۆردی لێداوە.

هەر لەبارەی مۆبایلەكەیەوە، ئەو ژنە چینییە بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە ناتوانێت چاوەڕوانی 48 ساڵی تر بكات تا مۆبایلە نوێیەكەی چاكدەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی باجی هەڵەی منداڵەكەیەوە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، دەبێت ئەو ژنە بۆ بەكارهێنانەوەی مۆبایلەكەی تەواوی ئەو وێنەو زانیارییانە بسڕێتەوە كە لەناو ئایفۆنەكەیدا هەیە، یان چاوەڕوانی نزیكەی نیو سەدەی تر بكات بۆ دەستكەوتنەوەی وێنەو زانیارییەكانی.

خاك - ئاژانسەكان  




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved