خه‌بات و به‌رخودانی ژنان له‌ڕابردوودا زۆر بواری گرتووه‌ته‌وه. له‌ئێستادا 8ی مارس زیاتر وه‌ك یادكردنه‌وه‌و به‌رز راگرتنی خه‌باتی رابردوو دێته به‌رچاو. یه‌كێك له‌و هه‌وڵدانه‌ی بزووتنه‌وه‌كانی ژنان بریتی بووه له‌به‌شداری سیاسی و مافی ده‌نگدان. مافی ده‌نگدان وه‌ك به‌شداری سیاسی و مافی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر، به‌ته‌نها بۆ پیاوان بووه، پاش خه‌باتێكی زۆری ژنان له‌وڵااته جیاوازه‌كاندا توانیان مافی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن به‌ده‌ستبهێنن. ژنانی به‌ریتانیا له‌ساڵی 1918 بۆ یه‌كه‌مینجار توانیان له‌ده‌نگداندا به‌شداری بكه‌ن. تا ئه‌وكاته كۆمه‌ڵێك كۆسپ و له‌مپه‌ریان له‌به‌رده‌م به‌شداری سیاسییانه‌ی ژنان داده‌نا. له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا دوای نۆزده‌هه‌مین هه‌مواركردنه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، له‌ساڵی 1920 دا له‌هه‌موو ویلایه‌ته‌كاندا به‌هه‌وڵی چالاكوانه ژنه‌كان مافی ده‌نگدان به‌ژنان درا. له‌ئه‌ڵمانیا به‌دامه‌زراندنی كۆماری ڤایمه‌ر له‌ساڵی 1919 دا مافی ده‌نگدان به‌ژنان درا. ژنان له‌فه‌ره‌نسا تا ساڵی 1946 مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو. ژنانی سویسری له‌ساڵی 1971 بۆ یه‌كه‌مینجار توانیان ده‌نگ بده‌ن. تائێستا رێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كاندا، له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا، یه‌كسان نیه به‌ڕێژه‌ی پیاوان. له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كاندا، رێژه‌ی ده‌نگی ژنان ٥% تێپه‌ڕ ناكات. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure