ئه‌مڕۆ 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژنانه. به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه‌وه وه‌كو ستافی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك پیرۆزبایی له‌ژنانی جیهان به‌گشتی و ژنانی كورد به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین. ژنانی كورد پیرۆزیی خۆیان هه‌یه، به‌وپێیه‌ی نه‌ك ته‌نها له‌زۆربه‌ی كایه‌كاندا له‌ناوخۆدا رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه، به‌ڵكو له‌سه‌نگه‌ره‌كانیش شانبه‌شانی پیاوان خاكی نیشتمانه‌كه‌مان له‌ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستانی داعش ده‌پارێزن و قاره‌مانێتی خۆیان پیشانی هه‌موو جیهان داوه‌و له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌موو وڵاتاندا رۆڵیان به‌رز ده‌نرخێنرێت. به‌وهیوایه‌ی ژنان به‌گشتی و ژنانی كورد به‌تایبه‌تی دووربن له‌هه‌موو زوڵم و سته‌مێك و ژیانێكی ئارام و ئاسووده‌یان هه‌بێت. ئه‌و بیره كۆنه‌ی له‌ڕابردوودا به‌رامبه‌ر ژنان هه‌بووه بڕه‌وێته‌وه‌و چیتر ژنان ئازادییه‌كانیان لێ زه‌وت نه‌كرێت و بتوانن له‌هه‌ر بوارێكی ژیاندا كه ئاره‌زوویان لێیه‌تی په‌ره‌ی پێبده‌ن و تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، به‌وپێیه‌ی پێشكه‌وتنی ژنان رێگایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتن به‌كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure