هه‌فته‌ی فیلمه‌كانی سینه‌ماكار یه‌ڵماز گونه‌ی له رۆژانی 10 تا 13ی ئه‌م مانگه كاتژمێر 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گونه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه له شاری سلێمانی له ژێرنووسی كوردی نمایش ده‌كرێت. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌لایه‌ن نووسه‌رو رووناكبیر (ئاراس فه‌تاح) رۆژی 14-3-2018 كاتژمێر 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمه‌كان ده‌كرێت. پرۆژه‌ی به‌كه‌لتوركردنی سینه‌ما، گه‌ڕانه‌وه‌ی بینه‌ره بۆ ناو هۆڵی سینه‌ماو ئه‌تمۆسفیری بینینی فیلم به ده‌نگ و ره‌نگی راسته‌قینه له‌سه‌ر سكرینی گه‌وره‌و چێژوه‌رگرتن له بینین و بیستن، هه‌روه‌ها دروستكردنی بونیادی سینه‌مایه له‌ڕێگه‌ی سینه‌ماتیكه‌وه، هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگایه به‌هۆی ئه‌م هونه‌ره باڵایه‌وه. پرۆژه‌ی به‌كه‌لتوركردنی سینه‌ما، كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووانه له‌گه‌ڵ چیرۆكه‌كانی ئێمه‌و چیرۆكه‌كانی دونیا‌و كه‌لتوره جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ك هه‌وڵێكه له‌ناو كۆی هه‌وڵه جدیه‌كان بۆ دروستكردنی سینه‌مای كوردی. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure