كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی جیهانی ژنان كۆمه‌ڵێك چالاكی سازكرد. سه‌ره‌تا رۆژی 7-3-2018 پێشانگاو كۆڕی شیعر خوێندنه‌وه‌ی به ناونیشانی "ره‌نگاڵه‌بوون به شیعر"ی سازكرد له هۆڵی كۆلێژی هونه‌ر. كه ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن د.رێبوار سه‌عید و شاعیری لیریك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئاماده‌كرابوو. هه‌ر له پێشانگاكه‌دا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر چه‌ند شیعرێكی خوێنده‌وه كه هونه‌رمه‌ند رێبوار سه‌عید تابلۆی بۆ نه‌خشاندبوو. هاوكات له هۆڵی قادر دیلان به سه‌رپه‌رشتی د.عه‌بدوڵڵا جه‌مال و مامۆستای به‌شی موزیك "كۆمیكۆ ئوكوموا" پانزه خوێندكار به‌شداری كۆنسێرتی "دایك"یان كرد. دوابه‌دوای ئه‌وانه‌ش به سه‌رپه‌رشتی د.دڵشاد مسته‌فا 8 كورته فیلمی به‌شی سینه‌ما نمایشكران كه به‌رهه‌می خوێندكارانی به‌شه‌كه بوون. جێی ئاماژه بۆ كردنه، د.به‌یان مانی پێش نمایشكردنی فیلمه‌كان خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشی به شاعیری خۆشه‌ویست ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دو له‌ناو ئاپۆرای مامۆستایان و خوێندكاران و میوانه‌كان رۆژی جیهانی ژنان به‌رز راگیرا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure