شیرین. ك رۆمان یان یاداشت؟ به‌م دواییانه كتێبێكی نووسه‌ری تورك ئه‌لیف شه‌فه‌ق-م خوێنده‌وه به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی (حلیب اسود) واته شیری ره‌ش، له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كه نووسراوه رۆمان، ساڵی 2016 له دار الاداب-ی به‌یروت-لوبنان چاپكراوه، محه‌مه‌د ده‌روێش وه‌ریگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی، پێشه‌كییه‌كی بۆ نووسیوه ده‌ڵێت: (له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر جۆرێكی تر له‌نووسین پێشكه‌ش به‌خوێنه‌رانی ده‌كات كه هیچی كه‌متر نییه له رۆمان ئه‌ویش ئه‌ده‌بی یاداشتنامه‌یه) واته وه‌رگێڕ وه‌كو یاداشتنامه پێناسه‌ی كتێبه‌كه ده‌كات، ته‌رجه‌مه‌یه‌كی تری ئه‌م كتێبه‌م بینیوه له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی نووسراوه یاداشتنامه، به‌هه‌رحاڵ گه‌لێك له رۆماننووسان ئه‌مه‌یان كردووه، واته ژیاننامه یان یاداشتنامه‌ی خۆیان خستۆته چوارچێوه‌ی رۆمانه‌وه وجۆرێكی باڵایان له‌ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه پێشكه‌ش كردووه كه له یه‌ككاتدا ژیاننامه و رۆمانیش بووه. ئایا ئه‌لیف شه‌فه‌ق له‌م كاره‌یدا سه‌ركه‌وتووه؟ به‌ڕای من وه‌كو خوێنه‌رێك و وه‌كو خوێنه‌رێكی دێرینی رۆمان، ئه‌ڵێم ئه‌م كتێبه یان ئه‌م ده‌قه نه‌بۆته رۆمان و زیاتر یاداشتنامه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو زانیاریانه‌ی لێده‌ربهێنرێت كه له‌زۆر شوێندا به بۆنه و بێ بۆنه ئاخنیوێته ناو ده‌قه‌كه‌وه ئه‌وا حیكایه‌ته‌كه‌ی ئه‌لیف شافاك هیچی وای لێ نامێنێته‌وه، هێڵی هاوبه‌شی ئه‌و زانیاریانه‌ش گێڕانه‌وه یان خستنه‌ڕووی ژیانی تایبه‌تی و ئه‌زموونی كۆمه‌ڵێك ژنی نووسه‌ره كه دوو جۆرن، یه‌كه‌میان: ئه‌وه ژنه نووسه‌رانه‌ی دایك بوون یان دایكن، دووه‌م ئه‌و ژنه نووسه‌رانه‌ی بڕیاریان داوه نه‌بنه دایك، واته به‌سه‌رهاتی ئه‌و ژنانه‌یه كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان لێكچوونێكی دوور یان نزیكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی نووسه‌ر خۆی، هه‌روه‌ها زانیاریی زۆری تیا كۆكردۆته‌وه له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ر و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفه پیاوه‌كان. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كتێبه‌كه ململانێی نووسه‌ره له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا، له‌نێوان خودی نووسه‌ر و خودی هاوسه‌ر-دایك، به‌تایبه‌تی دایك، واته نووسه‌ر له‌ململانێدا ده‌ژی له‌نێوان ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا نووسه‌ر بێ و ژیانی خۆی ببه‌خشێته دنیای ئه‌ده‌ب و كتێبه‌كانی بكاته مناڵ و هاوسه‌ر و خێزانی یان له‌پاڵ نووسه‌ربوونیدا ژیانی هاوسه‌ریی پێكبهێنێت و بشبێته دایك، هه‌ر له‌ناوڕاستی كتێبه‌كه‌وه، ئه‌لیف عاشق ده‌بێت و شوو ده‌كات، پاش ململانێ له‌گه‌ڵ خوده‌كانی خۆیدا كه دابه‌شیان ده‌كات به‌سه‌ر شه‌ش كاره‌كته‌ری ژن‌دا، هه‌ندێكیان نووسه‌رن یان كاره‌كته‌ێكی ژنی ناو رۆمانێكن، یان كاره‌كته‌ری ناو ریكلامه‌كانن، بڕیار ده‌دات ببێته دایك، ئینجا باسی موعاناتی خۆی ده‌كات وه‌كو ژنێكی دووگیان و وه‌كو ژنێك كه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بێته دایك و دواتریش موعاناتی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌مۆكی دوای مناڵبوون، دواتریش ده‌توانێت به‌سه‌ر خه‌مۆكییه‌كه‌یدا زاڵ بێت، ئه‌یوبی هاوسه‌ریشی خزمه‌تی سه‌ربازی ته‌واو ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ و پێكه‌وه پلان داده‌نێنن بۆ داهاتوویان، داهاتوویه‌ك تیایدا ئه‌لیف شه‌فه‌ق بتوانێت نووسه‌ریش بێت و دایكیش بێت!! حیكایه‌تێكی ساده و كۆتاییه‌كی گه‌شبین، ئه‌گه‌ر ژیاننامه‌ی ئه‌و ژنه نووسه‌رانه‌ی لێ ده‌ربكه‌ین، كه زۆربه‌یان ئه‌زموونێكی سه‌ختیان هه‌بووه له‌ژیانی تایبه‌تی و خێزانی‌دا و له ئه‌زموونی نووسینیشدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌وا به‌سه‌رهاتی ژیانی ئه‌لیفی نووسه‌ر و ئه‌زموونی نووسینی وه‌كو حیكایه‌تێكی ساده‌ی ئاسۆیی ده‌مێنێته‌وه. رۆمانی كۆلاجكراو ئه‌م كتێبه سالی 2007 بڵاوكراوه‌ته‌وه واته پێش كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (چل ریساكه‌ی عه‌شق) كه ئه‌ویش پێناسه‌ی رۆمانی دراوه‌تێ و هه‌مان ده‌ردی ئه‌م كتێبه‌ی هه‌یه كه كۆلاجكردنه، ئه‌و كتێبه‌ش ئه‌گه‌ر حیكایه‌ته‌كه‌ی مه‌ولانا و شه‌مسی ته‌برێزی لێده‌ركه‌ین ئه‌وا حیكایه‌ته ساده‌كه‌ی (ئێلا و هاوسه‌ره‌كه‌ی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی) كه‌س به‌لایه‌وه گرنگ نابێ، كێشه‌ی ئه‌م كتێبه یان رۆمانه و زۆربه‌ی ئه‌و رۆمانانه‌ی به‌م شێوازه نووسراون هه‌ر ئه‌وه‌یه نییه كۆلاجكردنێكه له‌كۆمه‌ڵێك زانیاریی كه له‌سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه وه‌رده‌گیرێن و زاده‌ی بیری نووسه‌ر نییه و نووسه‌ر به‌زۆر ده‌یكات به‌به‌ری حیكایه‌تێكدا، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه زۆرجار حیكایه‌ته‌كه‌ی نووسه‌ر ناگاته ئاستی كه‌ره‌سته خاوه كۆلاجكراوه‌كه، بۆیه ده‌قێكی بێ‌ڕۆح و بێ شوناسی لێبه‌رهه‌م دێت و خوێنه‌ر تووشی سه‌رسوڕمان ناكات، (شیری ره‌ش) دێڕ یان عیباره‌تێكی تیا نه‌بوو هه‌ناسه‌م پێهه‌ڵكێشێ بڵێم: واوووووو، هه‌ستم به رۆحی نووسه‌ر نه‌ده‌كرد، بیرم ده‌چۆوه ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنمه‌وه‌و خه‌یاڵم په‌رت ده‌بوو، به‌گشتی (شیری ره‌ش) كتێبیێكی ئاسانه بۆیه پێویستم به‌وه نه‌بوو په‌ڕه‌گرافێك دووجار بخۆێنمه، یان به‌دیار دێڕێكه‌وه بوه‌ستم و رابمێنم. دوو هێڵی هاوته‌ریب دوو هێڵی هاوته‌ریب له‌كتێبه‌كه‌دا هه‌یه كه قه‌ت به‌یه‌ك ناگه‌ن وهه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا ده‌مێنێته‌وه. هێڵی یه‌كه‌م ریزكردنی زانیاریی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری ژنه‌وه، هێڵی دووه‌م ئه‌زموونی نووسه‌ر خۆیه‌تی له‌بورای نووسین و دایكایه‌تیدا، كه دیسان به‌ڕای من ئه‌زموونێكی دانسقه و سه‌رنجڕاكێش نییه، به‌ڵكو ئه‌زموونه‌كه‌ی نموونه‌یه‌كی ئاسان و ساده‌یه به‌به‌راورد به ئه‌زموونی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنانی نووسه‌ر له خۆرهه‌ڵاته‌كان- ناوڕاست و ئه‌وپه‌ڕیش- كۆمه‌ڵگه نێرایه‌تییه‌كان، ئه‌لیف شه‌فه‌ق بارودۆخ و ژینگه‌كه‌ی له‌بارتره بۆ نووسین و خود سه‌لماندن چونكه كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی نیمچه ئه‌وروپایی و كراوه‌تره، له‌وه‌ش ناچێ ئه‌و كێشانه‌ی هه‌بێ بۆ نموونه كه ژنی نووسه‌ری كورد یان عه‌ره‌ب، فارس هه‌یه‌تی، كێشه‌كانی زیاتر وجودین و په‌یوه‌ستن به‌خوودی خۆیه‌وه وه‌ك له‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك و فشارێك بن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه و دابونه‌ریته‌وه، چونكه ئه‌و له‌خێزانێكی رۆشنبیریی كراوه‌دا په‌روه‌رده بووه و زۆربه‌ی ژیانی له نێوان شاره خۆشه‌كانی ئه‌وروپادا به‌سه‌ر بردووه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا كه دیپلۆماتكار بووه، دواتریش هه‌رزه‌كاریی و لاوێتی خۆی زۆر ئازادانه ژیاوه، نووسه‌ر به پێی بۆچوونی خۆی بۆیه باسی ئه‌و ژنه نووسه‌رانه‌ی كردووه كه پیشانی بدات هه‌موو ژنێكی نووسه‌ر له‌كۆنه‌وه تا ئێستا له‌كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كاندا له‌ململانێیدا ژیاون له‌نێوان ملدان بۆ مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاریی یان یاخی بوون له‌و مه‌رجانه، ده‌یه‌وێ له‌میانه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و ژنانه‌وه ئه‌زموونی خۆی پێشكه‌ش بكات، كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ئه‌و ژنه نووسه‌رانه‌ی باسیكردوون ساده و بێ كێشه‌و گرفته، له‌كۆتاییشدا هه‌ڵویستێكی میانڕه‌و وه‌رده‌گرێ و خوده جیاوازه‌كانی ئاشت ده‌كاته‌وه و قه‌ناعه‌تیان پێده‌كات هاوئاهه‌نگ كاربكه‌ن ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پزیشكی به‌سه‌ر خه‌مۆكییه‌كه‌یدا زاڵ ده‌بێت، هه‌موو ئه‌مه‌ش به‌شێوازێك كه ناتوانێت قه‌ناعه‌ت به‌منی خوێنه‌ر بكات، هه‌روه‌ها پێمان ده‌ڵێت: ژن ده‌توانێت نووسه‌ریش بێ و هاوسه‌ر و دایكیش بێ!!، منیش پێی ده‌ڵێم: ، راست ئه‌كات ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌و ژیانی دابینكرابێت و ئه‌دیبی ئۆڤه‌ر تایم نه‌بێت، راست ئه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه نووسه‌ره هاوسه‌رێكی وه‌كو ئه‌وی هه‌بێ، هه‌ر وه‌كو خۆی له دێڕێكدا ده‌ڵێ: هاوسه‌ره‌كم ناوی ئه‌یوبه و به‌ڕاسیتیش وه‌كو ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌بره، واته هاوسه‌رێكی هه‌بێت پاڵپشتی بێ نه‌ك رێگر، راست ئه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه نووسه‌ره وه‌كو ئه‌لیف له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌ی وه‌كو ئه‌وروپا بژی، وه‌كو ئه‌ویش بتوانێ له‌سه‌ر سته‌یجی (TED) له‌به‌رده‌م سه‌دان كه‌سدا بڵێت: من بای سێكسواڵم!!(بای سێكسوال: واته مه‌یلی سێكسی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ هه‌یه) له‌كاتێكدا هاوسه‌ری هه‌یه و دوو مناڵییشی هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو میدیاكاری توركی به‌ناوبانگ (ئه‌حمه‌د هاكان) ده‌ڵێ: (ئه‌لیف شه‌فه‌ق هه‌ر شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه باس بكرێت و فلاشی كامێراكانی له‌سه‌ر بێ) ده‌ڵێ شه‌فه‌ق له‌و جۆره كه‌سانه‌یه كه نه‌خۆشی سه‌رنجڕاكێشانیان هه‌یه به‌تایبه‌تی كه له ساڵی 2010ه‌وه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی (چل رێساكه‌ی عه‌شق) كتێبێكی تری بڵاو نه‌كردۆته‌وه ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ی هه‌بێ، ره‌نگه وروژاندنی بابه‌تێكی وا هه‌ستیار شێوازێكی گونجاو بێ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بێته‌وه به‌ر باس و خواز و فلاشی كامێرا‌كان، كه ئه‌مه‌ش شێوازێكی هه‌رزانبه‌های ئه‌ستێره پله نزمه‌كانی هۆلیووده. نووسه‌ری دیارده ته‌كنه‌لۆژیا و ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ران به ئاسانی به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه و به جیهان بناسرێن، به‌ڵام لایه‌نێكی سلبیشی هه‌یه ئه‌وه‌یه زۆرجار نووسه‌رانێك زیاد له‌قه‌واره‌ی خۆیان پێئه‌درێت و ئه‌و نووسینانه‌ی له‌باره‌یانه‌وه ده‌نووسرێت و ئه‌و ریكلام ودیدارانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ده‌كرێ و هه‌روه‌ها بوونی جۆره‌ها په‌یج و ئه‌كاونت و سایتی ئه‌و نووسه‌رانه یان ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئه‌و نووسه‌رانه‌وه ده‌كرێن، ئه‌و نووسه‌رانه ده‌كه‌نه ئه‌ستێره‌كانی جیهانی هونه‌ر و ناو ناوبانگێكیان پێده‌به‌خشرێ كه هه‌ندێجار له‌قه‌واره‌ی خۆیان گه‌وره‌تره. ئه‌لیف شافاك خاوه‌نی ده پازده كتێبه و چه‌ندین بڕوانامه‌ی هه‌یه و جگه‌له زمانی توركی به‌زمانی ئینگلیزیش ده‌نووسێ، باكگڕاوندێكی رۆشنبیریی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، نووسه‌ر و رۆژنامه نووس و لێكۆڵه‌ره‌وه‌شه، زۆر باش باكگڕاوندی رۆشنبیریی خۆی به‌كارهێناوه بۆ درووستكردنی رۆمان، من ته‌نیا دوو كتێبیم به‌زمانی عه‌ره‌بی خوێندۆته‌وه (حلیب اسود، قواعد العشق الاربعون) كه هه‌ردووكیان كۆلاجكردنی زانیاریی و حیكایه‌تێكه، هه‌ردووكیان دوو هێڵی تیایه هێڵی یه‌كه‌م حیكایه‌ته ئه‌سڵییه‌كه‌ی مه‌ولانا و شه‌مسه له‌رۆمانی (قواعد عشق الاربعون) و هێڵی یه‌كه‌میش له‌رۆمانی دووه‌م (حلیب اسود) حیكایه‌تی ژنه نووسه‌ره‌كان، كه ئه‌و دوو هێڵه ئه‌سڵییه زاده‌ی بیر و به‌هره‌ی نووسه‌ر نیین، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌لیف بیر له‌نووسینی رۆمانه‌كه‌ی بكاته‌وه ئه‌و حیكایه‌ته‌و ئه‌و زانیارییانه‌ش هه‌بوون، هێڵی دووه‌م له هه‌ردوو كتێبه‌كه حیكایه‌تێكه كه زاده‌ی هزری نووسه‌ره و هه‌ردووكیشیان له‌ئاست هێڵی یه‌كه‌مدا نین و یه‌ك ناگرنه‌وه‌و ئاوێته‌ی یه‌ك نابن وه‌كو دوو ده‌قی جیاواز و نامۆ به‌یه‌كتری ده‌مێننه‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك خوێنه‌ر هه‌ستده‌كات یه‌كێكیان زیاده‌یه!!!
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure