زانایانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین دۆزینه‌وه‌ی خۆیان له‌نزیك ڕێگه‌ی كاكێشانو له‌دووریی ملیاره‌ها ساڵی ڕووناكیی تۆمارده‌كه‌ن. زانایانی ئه‌مریكیی دۆزینه‌وه‌ی هه‌زاران هه‌ساره‌ی نوێیان له‌نزیك ڕێگه‌ی كاكێشانه‌وه ئاشكراكرد، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره دۆزینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه ئاشكرا بكرێت ، چونكه پێشتر تیمه‌كانی زانایانی گه‌ردوونناسیی چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كیان له ده‌وروبه‌ری گهلهئهستێرهكهی خۆمان ئاشكرا كرد كه به گه‌له ئه‌ستێره‌ی كاكێشان یان ڕێگه‌ی شیریی ناسراوه. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانایانی فیزیایی له‌زانكۆی (ئۆكلاهوما) كردوویانه‌و ئه‌نجامه‌كانیان لهوهرزنامهی (گه‌ردوون)دا بڵاوكردوه‌ته‌وه كه گرنگیی ده‌دات به توێژینه‌وه‌كانی بواری فه‌زا و گه‌ردوونناسیی، ئه‌و هه‌ساره دۆزراوانه به هۆی دوورییهكهیانهوه له زه‌وی ناتوانرێت باش چاودێریی بكرێن، به‌ڵام توانراوه ئه‌وه بزانرێت كه قه‌باره‌یان به ئه‌ندازه‌ی مانگ و مشته‌رییه. توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌و گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌ساره‌یه‌ی له خۆی گرتووه نزیكه‌ی(3.8) ملیار ساڵی ڕووناكیی له گه‌له ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشانه‌وه دووره كه كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و زه‌وییه‌كه‌ی خۆمان سه‌ر به‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌یه، یه‌ك ساڵی ڕووناكیی ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه ڕووناكیی له‌ساڵێكدا ده‌یبڕێت و ده‌كاته 10 هه‌زار ملیار كیلۆمه‌تر. توێژه‌ره‌وه‌كان له‌پرۆسه‌ی دۆزینهوهكهیاندا پشتیان به‌ته‌كنیكێكی نوێ به‌ستووه كه پێی ده‌وترێت( هاوێنه‌ی وردبین) به پشتبه‌ستن به‌زانیارییه‌كانی چاودێرگه‌ی فه‌زایی (چاندرا) كه به تیشكی سینیی كارده‌كات و ئاژانسی ناسا خاوه‌نێتی. ته‌كنیكی (هاوێنه‌ی وورد بین)یش به ته‌نها شێوازی زانراو داده‌نرێت كه تیشكدانه‌وه‌ی ته‌نه ئاسمانییه دووره‌كانی وه‌ك ئه‌ستێره‌و گه‌له ئه‌ستێره به‌كار ده‌هێنێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ساره نوێیه‌كانی كه زۆر دوورن له زه‌وییه‌وه، جگه له‌وه‌ش زاناكان تیۆری ڕێژه‌یی (ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین)یان به‌كار هێناوه كه پێشتریش ده‌یان گه‌ردوونناس به‌كاریانهێناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سارانه‌ی هه‌زاران ساڵی ڕووناكیی له گه‌له ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشانه‌وه دوورن. تیۆره‌كه‌ی ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین له یه‌كێك لهبیردۆزهكانیدا ده‌ڵێت»ئه‌گه‌ر ته‌نێك به‌خێرایی نزیك له‌خێرایی ڕووناكیی ده‌رپه‌ڕێت، هه‌ر ڕوناكییه‌كی لێوه ده‌رچوو چڕتر دیار ده‌بێت له خودی ته‌نه‌كه و به‌مه‌ش گورزه‌یه‌ك ڕوناكیی دروست دهكاتو ئه‌وه‌ی چاودێریی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نه بكات ڕووناكییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده دره‌وشاوه ده‌بینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نه‌كه نه‌جووڵاو و وه‌ستاو بێت». له‌مباره‌یه‌وه (شینیو دای) زانای فیزیای گه‌ردونیی له‌زانكۆی ئۆكلاهما وتی» ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كه هه‌ساره‌ی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌كه‌مان بدۆزرێته‌وه و ئێمه‌ش به‌و دۆزینه‌وه‌یه شادمانین و خوێنگه‌رمانه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین». وتیشی» ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه نمونه‌یه بۆ ئاستی باڵای ته‌كنیكی هاوێنه وردبینهكانو هێزی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوێنانه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی كاكێشان، چونكه ئه‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه (3.8) ملیار ساڵی ڕووناكیی دووره». پسپۆڕێكی دیكه‌ی گه‌ردوونناسیی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌لی چاودێركردنی ئه‌و هه‌ساره زۆره‌ی له‌و گه‌له ئهستێرهیهدایه زۆر كه‌مه‌و ناتوانرێت ڕاسته‌وخۆ یان له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌وتووترین تهلسكۆبهوه چاودێریی بكرێن‌و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین كه ئه‌و كاره مه‌حاڵه بكه‌ینه شتێكی ئاسان. سه‌رچاوه: میدل ئیست ئۆنلاین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure