به پێنووسی: مام جه‌لال
به‌شی شه‌شه‌م له ساڵی 1947 دا په‌یوه‌ندیمان په‌یدا كرد له‌گه‌ڵ خوێندكارانی سه‌ر به پارتی له سلێمانی‌و هه‌ولێر. په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان به نامه بوو. چوونی كاك عه‌بدولخالقی فه‌تاح ئاغای حوێزی بۆ ته‌واوكردنی خوێندن له (پانوی) سلێمانی هه‌لێكی باش بوو، تا هه‌ندێ خوێندكاری پارتی له سلێمانی بناسین. ئه‌وه بوو ده‌ستمان كرد به ئاڵۆگۆڕكردنی نامه له‌گه‌ڵ خوالێ خۆشبوان كاك حیلمی عه‌لی شه‌ریف‌و كاك محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ته‌ها كه پاشان به كامه‌ران موكری ناوی ده‌ركرد) و كاك جمال حاجی شه‌فیق ( كه‌پاشان بوو به دكتۆری قانوون). كاك عه‌بدولخالق خوێندكارێكی زۆر زیره‌ك‌و ره‌وشت‌و خوو باش بوو كه له كۆیه بوو پارتی بوو، له سلێمانیش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوێندكارانی پارتی مایه‌وه،و هه‌وڵی دا كه به‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بناسێنێت. له (پانوی) هه‌ولێریش خوالێخۆشبوو حه‌یده‌ر حه‌مه‌ده‌مینمان ناسی‌و نامه‌مان به عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵۆگۆڕ ده‌كرد. نیازی سه‌ره‌كیمان هه‌وڵدان بوو له‌پێناوی پێكهێنانی رێكخستنێكی كوردستانیی بۆ خوێندكاران ئێمه ده‌مانویست تاقی كردنه‌وه‌كه‌ی ی خۆمان فراوان بكه‌ین‌و بیخه‌ینه قاڵبی كوردستانی عێراقه‌وه. سه‌یره پاشان من‌و كاك حلمی‌و كاك حه‌یده‌ر بووینه لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان) كه له شوباتی 1953 له به‌غدا گرتمان. ئاڵۆگۆڕكردنی نامه‌كان هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی به‌هۆی پۆسته‌وه بوو به‌ڵام دیسان هه‌ر به شتی خۆمان تێیدا باس ده‌كرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له سلێمانی‌و هه‌ولێر زۆربه‌ی خوێندكاران به‌لای حزبی شیوعی عێراقدا دایان شكاندبوو، ته‌نها هه‌ر له كۆیه ئێمه نیوه‌ی خوێندكارانی (متوسگە)ی كۆیه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خوێندكارانی پۆلی شه‌شی هه‌ردوو خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌رێ‌و خوارێی كۆیه. شایانی باسه كه ئه‌و یه‌كترناسینه‌مان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌و رۆژه‌وه كه كاك حیلمی‌و كاك حه‌یده‌رمان ناسی هه‌رسێكمان هه‌تاسه‌ر له‌یه‌ك رێكخستن‌و له‌سه‌ر یه‌ك رێباز ماینه‌وه دیاره خوالێخۆشبوو كاك كامه‌رانیش تا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵماندا بوو له‌سه‌ر هه‌مان رێباز، به‌ڵام پاشان ئه‌و زۆرتر خووی دایه ئه‌ده‌ب (شیعر‌و نووسین) هه‌رچه‌نده به بیروباوه‌ر هه‌ر له خۆمان بوو. كاك حیلمی‌و كاك حه‌یده‌ر دوو خوێندكاری زیره‌كی هوشیار بوون. كاك حیلمی چالاكتر‌و بزێوتر‌و گورجوگوڵتر بوو له كاك حه‌یده‌ر، هه‌ر بۆیه‌ش له سلێمانی دا ناوی(دكتۆر) یان به‌سه‌ردا بڕی بوو، واته دكتۆری مێشكی خوێندكاران تا به‌لای پارتی دا ڕایانكێشێت. كاك حه‌یده‌ریش له هه‌ولێر زۆر ژیر‌و نه‌به‌ز بوو، به‌ڵام ئاهسته‌و له‌سه‌رخۆ‌و هێمن بوو. وه‌زعیشی شڕ له‌به‌رامبه‌ر خوێندكارانی سه‌ر به حشع. سه‌یر ئه‌وه بوو كه كاك حه‌یده‌ر له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار بوو. خوێندكاره هار‌و هاجه‌كانی حشع كوڕه ئاغاكانی دزه‌یی بوون، زۆربه‌شیان له بنه‌ماڵه‌ی بایزی. كه جگه له كاك سه‌عدی حه‌مه‌ده‌مین، ئه‌وانی تریان هه‌موو سه‌ر به حشع بوون. بۆ گاڵته به پارتی كردن، كوڕه ئاغا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دزه‌یی ئه‌و نوكته‌یه‌یان ده‌گێڕایه‌وه كه گوایه له‌نێوان مولۆتۆڤ و (بیڤن) ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت‌و ئینگلیز رووی دابوو. گوایه له بواری كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بیڤن به مۆلۆتۆڤ ده‌ڵێت: كه ئه‌و كرێكار‌و ره‌نجده‌ر بوو كه‌چی مۆلۆتۆڤ كوڕه ده‌وڵه‌مه‌ند‌و هه‌بوو بوو. له وه‌رامدا مۆلۆتۆڤ پێی ده‌ڵێ: به‌ڵێ راست ده‌كه‌یت ئێمه هه‌ردووكمان خیانه‌تی چینی خۆمانمان كردووه! به‌ڵام برایه‌تی‌و هاوخه‌باتیمان، من‌و كاك حیلمی‌و كاك حه‌یده‌ر هه‌تا سه‌ر مایه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك رێباز‌و یه‌ك جۆر بیروباوه‌ر، كه‌چی ئه‌و كوڕه ئاغایانه پاشان زۆر سه‌یر پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و ته‌نانه‌ت دوای فیداكاری‌و زیندانی كردنیش چوونه لای هه‌ره راستی فیكری‌و دژایه‌تی شیوعیه‌ت‌و سۆشیالیزم. له نامه‌كاندا به مانا‌و به ڕه‌مز باسی پێویستی بوونی یه‌كێتی خوێندكارانی كوردستان‌مان ده‌كرد، به‌ڵام له‌و سه‌ر‌و به‌ره‌دا راپه‌ڕینی كانوونی دووه‌می (1948) رووی دا، كه رووی ئیتیهام‌و هه‌وڵه‌كانی وه‌رچه‌رخانده‌وه به‌ره‌و به‌غدا كه هه‌ر به‌راستی بووبووه ناوه‌ندی چالاكی سیاسی‌و خوێندكارانه‌و هتدی عێراق به كوردستانیشه‌وه به‌تایبه‌تی كه خوێندكارانی به‌غدا ده‌ورێكی زۆر گرنگیان دیبوو له راپه‌ڕینی كانوونی دووه‌مدا بۆیه خوێندكاران هاتبوونه جۆش‌و خرۆش. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی خوێندكاران له فاكولته‌كان‌و (پانوی)و (متوسگه)كان و مه‌عهه‌ده‌كاندا هێنابوه‌وه كایه‌وه. ئه‌وی رۆژێ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب به رێبه‌ری(حیزبی استقلال) ده‌ستیان دابووه دژایه‌تی كردنی به‌ره‌ی دیموكرات‌و كورده‌كان. به‌م جۆره له‌ناو خوێندكاران‌دا دوو به‌ره‌ی لێك جیاواز دروست بووبوو به‌ره‌ی دیموكراته‌كان كه پێكهاتبوو له حیزبی نیشتمانی دیموكراتی (مامۆستا كامیل چاردچی) و حیزبی شه‌عبی(مامۆستا عه‌زیز شه‌ریف) و پارتی دیموكراتی كوردی عێراق‌و حیزبی شیوعی عێراقی‌و حیزبی یه‌كێتیی نیشتمانی عێراقی (مامۆستا عه‌بدولفه‌تاح ئیبراهیم). له فاكولته‌كان‌و خوێندنگاكانی به‌غدا ئه‌م به‌ره‌یه لیستی هاوبه‌شی خۆی هه‌بوو. ئه‌وه‌ی له‌بیرم بێت كاكه ده‌بابه‌ی نه‌مر له فاكولتی (حقوق) له‌و لیسته‌دا بوو. به‌ره‌ی دووه‌م به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان بوو كه هه‌موو كۆنه‌په‌رسته‌كانیش له ده‌وریان كۆبووبوونه‌وه، ئێمه‌ش له كۆیه بۆ نوێنه‌رایه‌تی خوێندكارانی كۆیه ناوی من‌و هه‌ڤاڵێكی ترمان(كه به‌داخه‌وه ناوه‌كه‌یم له‌بیر نیه)) شیوعیش دوو كه‌سیان پاڵاوت. به‌ڵام هه‌ردوو لیست دوای چه‌ندین جار هه‌ر وه‌ك یه‌ك ده‌نگیان هێنا، بۆیه به ناچاری پێكهاتین له‌سه‌ر دوو كه‌س، نوێنه‌ره‌كه‌ی ئێمه مام جه‌لال بوو، هینه‌كه‌ی شیوعیش كاك حه‌مه‌ده‌مین حه‌یده‌ری بوو. به‌و جۆره من بووم به نوێنه‌رێكی (متوسگه)ی كۆیه بۆ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی (اتحاد الگلبه العراقی العام). منیش دوای ئامۆژگاری پێویست وه‌رگرتن له كاك عه‌لی عه‌بدوڵڵا‌و مامۆستا حه‌مه‌ده‌مین مه‌عروف، به ته‌نیا به ڕێ كه‌وتم بۆ به‌غدا به رێگه‌ی كه‌ركوكدا. ئه‌وه یه‌كه‌مین سه‌فه‌ری من بوو كه به ته‌نیا بچم بۆ به‌غدا. به‌ڵام هه‌ر كه گه‌یشتمه كه‌ركوك له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره كاك حه‌یده‌ر حه‌مه‌ده‌مینم دی. ئه‌ویش كه ئه‌وسا له (پانوی) بوو، چه‌ند ساڵێكیش له من گه‌وره‌تر بوو، وه‌ك برای گه‌وره‌ی خۆم ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كردم پێكه‌وه له فارغۆنێكدا له په‌نایه‌ك دانیشتین‌و كه‌وتینه باس‌و خواس. ئه‌ویش نوێنه‌ری كۆنگره‌كه بوو. هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ش له شه‌مه‌نده‌فه‌ردا كه خه‌تی هانه‌قین تێكه‌ڵ بووه، هه‌ڤاڵێكی ترمان ناسی كه ئه‌ویش كاك فائیق صبری عبدالقادر بوو. ئه‌ویش نوێنه‌ری خانه‌قین بوو، هه‌رسێكمان پارتی بووین‌و سه‌رمان پێكه‌وه‌نا تا گه‌یشتینه به‌غدا هه‌ر قسه‌و باسمان بۆ یه‌كتر ده‌كرد. له‌گه‌ڵ كاك فائیق پاشان له فاكولتی حقوقیش یه‌كمان گرته‌وه‌و پێكه‌وه پارتی بووین‌و پێكه‌وه‌ش پاشان به‌شداریمان كرد له دامه‌زراندنی (ی.ق.ك) دا. كه گه‌یشتینه به‌غدا له پێشه‌وه چووینه ئوتێلێكی ساده‌و هه‌رزان پاشان كاكه ده‌بابه‌ی نه‌مرمان دۆزیه‌وه، كه وه‌ك هه‌میشه میهره‌بان‌و جوامێر‌و هه‌ڤاڵدۆست رێزی لێ گرتین، مشوری خواردین، به‌تایبه‌تی له من كه ئه‌وسا له هه‌مووان مناڵتر بوم، ته‌مه‌نم (15) ساڵ بوو و له سنفی یه‌كی (متوسگه)ی كۆیه بووم. جلێكی كوردی دیموكراتم له‌به‌ر كردبوو. عه‌ره‌بیه‌كه‌م باش نه‌بوو. هه‌ر به عه‌ره‌بی (فوسحا) قسه‌م ده‌كرد. كاكه ده‌بابه‌ی نه‌مر منی برده ئوتێلێكی باشتر كه له‌راستی دا مۆتێل بوو. ناوی ئه‌پارتمانی ماریا بوو، كاك ره‌شید عه‌بدولقادری ئه‌ندامی(م.س) ی ئه‌وسای پارتی‌و سه‌رۆكی مه‌حكه‌مه‌ی ته‌مییزی هه‌ولێری ئێستا ژوورێكی لێ گرتبوو. هه‌ر له‌وێ كاك ره‌شیدیشم ناسی‌و له‌وێش كاك ته‌ها محیه‌دینی ئه‌ندامی ئه‌وسای (م.س) پارتی‌و جێگری سه‌رۆكی جه‌مهوری ئێسته‌ی عێراقیشم ناسی. له گه‌ڕانه‌وه‌شدا كاك ره‌شید پێی گوتم كه نامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ لیژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوكی به‌رم. له‌كاتی چوونم دا بۆ وه‌رگرتنی نامه‌كه، زۆر شاد بووم به ناسینی د. جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامی(م.س) ی پارتی‌و یه‌كێك له سه‌ركرده هه‌ره چاكه‌كانی پارتی د. جه‌عفه‌ر زۆر رووخۆشانه‌و میهره‌بانانه له‌گه‌ڵم دوا‌و ئامۆژگاری كردم كه نامه‌كه بده‌مه كاك ره‌ئوف مه‌عروفی برینپێچ كه ئه‌وسا له كه‌ركوك بوو. پاشان بوو به خاوه‌ن كتێبخانه له سلێمانی‌و سه‌نگه‌ریشی گواسته‌وه بۆ ناو حشع. بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی عێراقیش، كاكه ده‌بابه‌ی نه‌مر رێنوێنی‌و رێبه‌ری نوێنه‌رانی خوێندكارانی سه‌ر به پارتی ده‌كرد به‌داخه‌وه خۆی ده‌رنه‌چوو بوو، له سنفه‌كه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌ك به(2-3) ده‌نگ بردبوویه‌وه.به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌وری زۆر گرنگ‌و دیاری له راپه‌ڕینی كانونی دووه‌می 1948 دا چونكه دۆستی نزیكی زۆربه‌ی سه‌ركرده خوێندكاره‌كانی سه‌ر به حشع بوو، به‌تایبه‌تی قتیبه‌و شێخ نوری‌و خلقت ئه‌مین زكی‌و چه‌ندانی تر. له كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی (الاتحاد العام لگلبه العراق) ئێمه‌ی خوێندكارانی پارتی هه‌وڵمان دا بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی خوێنده‌واری خوێندكارانی كوردستان‌و سه‌لماندنی شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له رێكخستنی خوێندكارانی كورد له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی گشتی خوێندكارانی عێراقدا. له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه كاك حه‌یده‌ر‌و به‌نده زۆرمان قسه كرد. هه‌رچه‌نده من عه‌ره‌بیه‌كه‌م باش نه‌بوو، هه‌ر به عه‌ره‌بی فوسحا قسه‌م ده‌كرد، به‌ڵام سه‌رنجی به‌شداربووانم راكێشابوو، زۆرتر به‌وه‌ی كه «مناڵێك» له‌چاو ئه‌وان، به جلی كوردی یه‌وه، به جۆش‌و خرۆشه‌وه، قسه ده‌كات. له‌ئه‌نجامدا هه‌ندێ مافی فه‌رهه‌نگی یان بۆ سه‌لماندین، به‌ڵام رێكخستنی تایبه‌ت نا. له هه‌ڵبژاردنیش بۆ سه‌ركردایه‌تی كاك حه‌یده‌ر حه‌مه‌ده‌مین به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی(ی.گ.خ.ع) و به‌نده‌ش به ئه‌ندامی ئیحتیا‌ت هه‌ڵبژێردراین. كاكه ده‌بابه‌ی نه‌مر چونكه ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌كه نه‌بوو، ماوه‌ی خۆپاڵاوتنی نه‌بوو، ئه‌گینا ده‌رئه‌چوو. له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆی ناو كۆنگرێسه‌كه‌دا پتر بڕوام له دڵا چه‌سپا به پێویستیی بوونی (ی.خ.ك) رۆژی دوایی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێس له گۆڕه‌پانی (سیباع) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ ئه‌ندامه‌كانی‌و خوێندكارانی به‌غدا رێكخرا‌و شاعیری هه‌ره گه‌وره‌و مه‌زنی عه‌ره‌ب‌و عێراق مامۆستا محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری ئاماده‌بوو، شیعره نایابه‌كه‌ی (یوم الشهید)ی بۆ خوێندینه‌وه. باش له‌بیرمه كه له‌سه‌ره‌تادا به چه‌پڵه رێزانی گه‌رم‌و درێژخایه‌ن پێشوازی لێ كرا. ئینجا له‌سه‌ر به‌یته‌كانی ده‌ستپێكی شیعره‌كه‌یدا چه‌پڵه‌ی زۆر لێده‌درا. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م به‌یتانه‌ی خواره‌وه: یوم الشهید: تحیه وسلام بك والنضال تورخ الاعوام بك والضحایا الغر یزهو شامخا علم الحساب، وتفخر الارقام بك یبعث الجیل المحتم بعثه وبك القیامه للطغاة تقام بك والذی ضم الثری من طیبهم تتعطر الارضون والایام به‌جۆرێك مامۆستا جه‌واهیری داوای كرد ماوه‌ی بدرێ هه‌موو شیعره‌كه‌ی بخوێنێته‌وه. دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌كه من یه‌ك دوو رۆژ مامه‌وه له‌گه‌ڵ كاكه ده‌بابه‌و سه‌ردانی مامۆستایان صالح روشدی كه خه‌تیبێكی دیاری راپه‌ڕینی كانوونی دوو بوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانی مامۆستایان د. جه‌عفه‌ر كه‌ریم‌و ره‌شید عه‌بدولقادرمان كرد. هه‌روه‌ك هه‌موو نوێنه‌رانی سه‌ر به پارتی سه‌ردانی رۆژنامه‌ی(الوگن) مان كرد‌و مامۆستا عه‌زیز شه‌ریفی دۆستی ناسراوی خه‌ڵكی كوردستان‌و سه‌رۆكی ئه‌وسای حیزبی گه‌ل پێشوازی لێ كردین. هه‌ر له‌و دیداره‌دا چاوم به شه‌هید عه‌بدولره‌حیم شه‌ریف كه‌وت كه پاشان پێكه‌وه له كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌نووسیی عێراقدا ماوه‌یه‌ك كارمان ده‌كرد. هه‌روه‌ها سه‌ردانی رۆژنامه‌ی (الاهالی) مان كرد، به‌ڵام مامۆستا كامیل چادرچیمان نه‌دی. به‌م جۆره من یه‌كێك بووم له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری (الاتحاد العام لگلبه العراق) كه پاشان بوو به‌ناوی رێكخراوی خوێندكارانی سه‌ر به حشع. ئەم نووسینەی سەرۆکی نەمر مام جەلال بە ئەڵقە لە گۆڤاری خاک-دا لە ژمارە (9) لە 10/5/1998 بڵاوکراوەتەوە.
هاوكات بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی تری ئەم بابەتەی سەرۆك تاڵەبانی سەردانی بەشی فەرهەنگ و كلنوری وێب سایتەكەمان بكەن...
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure