10/3/2018 10:49 AM

هێلانەی هەڵۆكان

                                                       
ناوی كتێب:   هێلانەی هەڵۆكان
نوسینی:   ئازاد سەراوی
تایپ:   ئاشنا دلێر
دیزاینی بەرگ: تێكۆشەر خالید
دیزاینی ناوەوە:
بە چاپ گەیاندن:   2018
تیراژ:   1000 دانە
چاپخانەی: بەهەست
+ سەرپەرشتیاری كتێب، عوسمان سێدەری
+ مافی لە چاپ دانەوەو كۆپی كردنی پارێزراوە بۆ نوسەرو كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان.

نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەیدا نووسیویەتی:

   ڕێكەوتنی جەزائیری نێوان هەردوو ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی صدام و شا هەرەس و ئاشبەتاڵی ساڵی 975ی لێكەوتەوە، كە بە یەكێك لە كارەساتە جەرگبڕەكان هەژمار دەكرێت لە مێژوی نزیك و هاوچەرخی كوردا، بە تایبەت لە مێژوی باشوری كوردستاندا، هەرەس وڵاتی داماڵی لە بڕواو سەركەشی و متمانە، ئەگەر بۆ ماوەیەكیش بێت كوردستانی توشی نائومێدیەكی گەورە كرد، هەرەس باڵی ڕەشی بە سەر كوردستاندا كێشابو، هەورێكی ڕەش بەری ئاسمانی گرتبو، بە هەزاران پێشمەرگە بە ناچاری تەسلیمی ڕژێمی بەعس بون و بەرەو مەنفا بەڕێكران، بەشێكیش بەرەو ئێران و وڵاتانی ئەوروپا، لە دوو لاوە چارەنووسی نادیار پەلكێشی دەكردن، بەهەزاران چەك و تۆپخانە بێ‌ دەنگ كران و لولەكانیان سەرەو خواركران، یان تەسلیم بە ڕژێمی شاو عێراقی عەرەبی كران.
    شاخ و كێوو گوندو چیاكان چۆڵكران لە پێشمەرگە، گردو یاڵ و چیاو لوتكە و دەربەندو تولەڕێ‌، دورترین گوندی كوردستان بە ڕەبیەو تەلبەندی سەربازگەی دوژمن چنرابون، هەر كوێیەك، هەر لاییەك، هەر ناوچەیەك دەهاتە بەرچاو، ڕەبیەو مۆڵگەی دوژمن بو.
   ڕژێم پێی وابو جارێكی دیكە شۆڕشی كوردستان سەرهەڵناداتەوە هەتا صدام حسێن وتبوی " كەی دارخورما لە سەرچیاكانی كوردستان ڕوا، ئەو كات كورد دەتوانێت دوو تفەنگ بنێرێتەوە چیاكان"، صدام و ڕژێمەكەی هێندە سەرمەستی سەركەوتن بون، هێندە لە خۆبایی بون، پێیان وابو ڕواندنی دارخورما لە كوێستان و چیا سەركەشەكانی كوردستان چەندە ئەستەم و مەحاڵ بو لەو دەمەدا، هەستانەوەو هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشیش هێندە مەحاڵ و ئەستەمە، ئەم قسەیەی صدام لەوەوە سەرچاوەی گرتبو كە شۆڕشێكی (100) هەزار چەكداری، خاوەن ناوچەیەكی بەرفراوانی ڕزگاركراو كە لە ژێر دەسەڵاتی سەركردایەتی شۆڕش دابو بەو هەموو چەك و تفاق و توانا مادی و بەشەرییەوە لە ماوەیەكی كورتدا كۆتایی پێهات و هەرەسی پێ‌ هێنرا، نابێ‌ و ناكرێ‌ و مەحاڵە بتوانرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا شۆڕش سەرهەڵداتەوەو پێشمەرگە بچێتەوە شاخ و مقاوەمەت و بەرگری دەست پێبكاتەوە.
   هەر بۆیە لە چوارچێوەی ئەو خەونە نەزۆكەدا بەشێكی زۆری ناوچەكانی كوردستانی كردە ڕەبیەو مۆڵگە و بەرنامەیەكی چڕوپڕو پتەوی داڕشت بۆ تەلبەندكردن و تەعریبكردن و ڕاگواستنی خەڵكی كوردستان، لە تێكڕای گوندەكانی كوردستاندا موختاری داناو لە هەوڵی دروستكردنی شانەی نهێنی سەر بە بەعس دابو بە مەبەستی چاودێری كردنی هەر جموجوڵێك كە لە ناوچەكانی كوردستاندا بەدی بكرێت، بە جۆرێك ترس و دڵەڕاوكێی خستبوە دڵی خەڵكەوە، هەتا لوتكە لە بنارو جۆگە لە خوڕەو شارو گوند لە شارو، هەوراز لە نشێوو، تولەڕێ‌ لە ڕێگاو چەم و ڕوبار لە چرپە و وردە باران لە كڕێوەو مانگ لە تریفە دەسڵەمیەوە، بە جۆرێك بێ‌ ئومێدی باڵی كێشابو بە سەرخەڵكی كوردستاندا، برا لە براو باوك لە كوڕو هاوڕێ‌ لە هاوڕێ‌ دڵنیا نەبو، بێ‌ متمانەیی ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی دەكردو گەورە دەبو، دەلاقەی نێوان تاكەكانی كۆمەڵ فراوانتر دەبو، بەعس سەرمەستی شایی و لۆغانی دوای هەرەس بو، بە هەزاران تێكۆشەری مەنفی كردبو بۆ خوارو ناوەڕاستی عێراق، بە هەزاران خێزانی كوردی لە ناو خێمەو بێ‌ ماڵ و حاڵ لە ناوچەكانی خواروو ناوەڕاستی عێراق جێهێشتبو، سانسۆرو چاودێرییەكی توندی لە سەر كۆی كۆمەڵگەی كوردی دانابو، خەریك و سەرقاڵی جێبەجێكردنی بەرنامەی فاشیانەی خۆی بو، بەڵام هێندەی نەبرد چەخماخەی شۆڕشی نوێ‌ لێی داو نەهەنگە گەورەكانی لە خەوی خۆشی دوای هەرەس كرد، ئەوەی لای بەعس و خودی صدام حسێن مەحاڵ بو پێشمەرگەو شۆڕشی نوێ‌ كردیانە واقیع، كوردی و كرمانجی ڕێسەكەیان لە صدام و داگیركەرانی كورد كردەوە خوری، نە خورما ڕواو نە پێشمەرگەش چاوەڕێی پوشە خورمای سەرچیاكانی كوردستان بو، دواجار خورما لە سەر چیا سەركەشەكانی كوردستان نەڕوا، بەڵام لە قەندیلدا هەزاران چرا داگیرسان، كە ناوی گەورەو پیرۆزیان پێشمەرگە بو.
    مانگی (5)ی ساڵی 975 لە چایخانەیەكی دیمەشقی پایتەختی سوریادا چایخانەی "گلا‌و گلا" هەڤاڵ مامجەلال و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی كە دەستەی دامەزرێنەری (ی ن ك) بون بەیاننامەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی شۆڕشی نوێ‌ یان نوسی و لە (1/6/975) دا بڵاویان كردەوەو ڕایانگەیاند كە ڕۆڵە تێكۆشەرو بە ئەمەكەكانی كوردستان واقعی ئاشبەتاڵ و ژێردەستەیی ڕەت دەكەنەوەو دڕ بە شەوەزەنگی تاریكی دوای هەرەس دەدەن و درێژە بە شۆڕش و تێكۆشان دەدەن لە ژێر چەتری ڕێكخراوێكی نوێخوازو ئازادیخوازو پێشكەوتوخواز بە ناوی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كە تیایدا جێگەی تێكڕای بیروباوەڕو چین و توێژەكانی كۆمەڵی كوردەواری تیاداببێتەوە، هەر بۆیە یەكێتی وەك نیمچە بەرەیەك هاتە مەیدان كە تێكڕای ڕەنگەكانی تیادا كۆببێتەوە، لە چەپەوە تا نەتەوەیی و سۆسیالیست و پێشكەوتنخواز، بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموكراسی و مافی چارەی خۆنوسین.
    ساڵێك دوای تێپەڕبون بە سەر دامەزراندنی (ی ن ك)دا لە (1/6/976) جاڕی هەڵگیرساندنی شۆڕشی چەكداری دراو مەفرەزە سەرەتاییەكان لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات ڕویان كردە شاخ و شۆڕشیان هەڵگیرساند.
   لە تێكڕای شارو شارۆچكە و گوندەكانی كوردستان، لە كەركوك و سلێمانی، هەولێر، بادینان، تەشكیلەی هێزەكان كراو مەفرەزەكان لە سەرجەم ناوچەكاندا دروست كران بارەگاكانی سەركردایەتی لە قەندیل و ناوزەنگ و ناوچە سنوریەكان دامەزران، لە سەر ئاستی ناوچە و پارێزگاكانیش هەرێمەكان دروستكران و ڕەوانەی ناوچەكانیان كرانەوە، ئەوە جگە لەوەی لە شارەكاندا ڕێكخستنێكی تۆكمەو پتەو دروستكرا، كە ملیان لە پەتی سێدارە دەسو، ئەوان سێدارەیان دەبەزاند.
  ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە لە هێلانەی هەڵۆكان لە سەری ڕاوەستین، مێژوی تێكۆشانی پێشمەرگە و فەرماندە قارەمانەكانی شەن و كەون بكەین، بە دێڕو یادەوەری ڕۆژە زێڕینەكانی خەبات و تێكۆشان و كۆڵنەدانی بچینەوە، ناوچەكانی پێنجوێن- شارباژێڕی تەخت و سەخت، دۆڵی جافەتی ودوكان و بازیان و سورقاوشان و بناری چیای گمۆو كۆسرەت و كەتو، كوڕەكاژاوو بیتوێن و پیرەمەگرونە لە مێژوی شۆڕشی نوێدا كە ئەو ناوچانە لە مێژوی شۆڕشی نوێدا ڕۆڵی دیارو بەرچاویان بینیوە، تێكۆشەرانی ئەوێ‌ لە مێژوی شۆڕشی نوێدا قوربانی زۆریان داوە، زۆریان بەخشیوە بە شۆڕش توشی ناڕەحەتی و دەردەسەری زۆربون، ژمارەیەكی یەكجار زۆر شەهیدو برینداریان داوە، دەستی بەزەبریان لە دوژمن وەشاندوە، دەیان نەبەردی و داستانی كەم وێنەیان تۆماركردوە.
   گوندنشین و لادێ‌ نشینەكانی ئەو ناوچانە هەر لە پێنجوێنەوە تا شارباژێڕو دۆڵی جافەتی، خانەخوێ‌ و جێگەو ماڵی گەرم و گوڕی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بون هاوكارو پشتیوانی شۆڕشی نوێ‌ بون، لە شەڕو نەبەردی و داستانەكاندا وەكو هێزی بەرگری و پشتیوان ڕۆڵی دیارو یەكلاكەرەوەیان دیوە، بە نان و سەرو ماڵ و سامان هاوكارو پشتگیری هێزی پێشمەرگە بون.
    ئەوەی لێرەدا دەینوسینەوە مێژوی تێكۆشانی چەند ناوچەیەكی كوردستانە، چەند هەرێم و چەند تیپێكە، كە ئێستا دەكەونە سنوری كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لقی شارباژێڕ- دوكان، هەتا ئێستەش پێشمەرگەو فەرماندەكانی درێژە پێدەری ئەو كاروانەن كە لە قەندیلەوە بە ڕێكەوت و لە بەغدادا بارگەو بنەی خست و درێژە پێدەری ڕێبازی ئەو شەهیدانەن كە لە یەكەم چەخماخەی شۆڕشەوە خوێن دەبەخشن، تا ئێستاش هاوسەنگەرەكانیان لە سەنگەرەكانی دژ بە داعشدا چۆڕاوگەی خوێنی برینیان قەتماغە ناگرێ‌ و ناوەستێ‌.
    لقی شارباژێڕ- دوكانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، وەك خزمەتێكی بچوك، بۆ تێكۆشەرەكانی، بۆ شەهیدەكانی، بۆ كەمئەندامەكانی بۆ جەماوەرەكەی، مشتێك لە خەرواری تێكۆشانی ئەو تێكۆشەرانە لە سنووری خۆی داو لە ناوچەیەكی بەرفراواندا دەنوسێتەوە هەر لەم پەڕتوكەدا " هێلانەی هەڵۆكان" مێژوی تێكۆشانی حزبی سۆسیالیستی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان دەخەینە بەرچاو شان بە شانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سنوری پێنجوێن- شارباژێڕ- دوكان و دەستە و نەزەر لە بەردەم باڵای تێكۆشان و گڵكۆی شەهیدەكانیاندا ڕادەوەستین.
    هێلانەی هەڵۆكان، بە پێویستی زانی لەم پەرتوكەدا خۆی لە تێكڕای شەڕەكانی ناوخۆ بپارێزێت و برینەكان نەكولێنێتەوە، ئەگەر ئاماژەیەكیش هەبێت زۆر كورت و بەهەستكردن بە لێپرسراوێتی باس كراوە.
  نوسینی كتێبێك لە سەر پێشمەرگەكانی شۆڕشی نوێ‌ لە پێنجوێن هەتا شارباژێڕی تەخت و سەخت و ناوچەی بەرفراوانی دوكان و دۆڵی جافەتی تا مەرگە و بەشێك لە سنوری بازیان و سورقاوشان، بیرۆكەی بەڕێز عوسمان سێدەری پێشمەرگەی دێرین و لێپرسراوی لقی شارباژێڕ دوكان بو، جەنابیان پێشنیاریان بۆ من كردو منیش بە خۆشحاڵیەوە قبوڵم كرد كتێبەكەشم ناونا هێلانەی هەڵۆكان.
  دەمەوێت لێرەدا ئەوە ڕابگەیەنم كە هێلانەی هەڵۆكان نوسینەوەی مێژوی تێكۆشانی پێشمەرگە لە پێنجوێن تا دوكان، تێكۆشانی خەڵكی دڵسۆزی ئەو ناوچانە، نەك كتێبێك دەیان كتێبی پێویستە، تا سەرجەم وردەكاری و كون و قوژبنەكان بگرێتەوەو بنوسێتەوە بەڵام ئێمە هەر هێندەمان لە دەست هات، ڕەنگە دەیان تێكۆشەر ناویان نەهاتبێ‌، دەیان چالاكی و نەبەردیش نەكەوتبنە بەر نێزەی قەڵەمی ئێمە، بۆیە لێرەدا دەڵێم لە كەم و كوڕیمان ببورن، ئەگەر بابەت و كەس و چالاكیەك باس نەكرابێت لە خەم ساردی و گوێ‌ پێ‌ نەدان نییە بەڵكو ئێمە هەر هێندەمان دەسكەوتوەو نوسیوەتەوە كە لە تێكۆشەران وەرمان گرتوە.
  جگە لە گفتوگۆی تێكۆشەران و پێشمەرگە و فەرماندەكان تێكڕای ئەرشیفەكەی خۆمم بەكارهێناوە لە نوسینەوەی داستانەكان و كارەساتی ئەنفال و ڕۆژەكانی ڕاپەڕین.
  دیاری شوان هاڵە كۆكە، من لە ماوەی یەك ساڵی تەواو لە شەونخونی و بێداری و نوسینی بەردەوام هێندەم پێ‌ كرا، لە هەڵەو پەڵەو كەم و كوڕی بمانبورن، داوای دەستخۆشیم نی یە و نابێ‌، چونكە بە ئەركی سەرشانی خۆم هەستاوم و مێژویەكی پرشنگدارم نوسیوەتەوە كە شایەتحاڵی هەندێكیم و هەندێكیشی لە نزیكەوە ئاگادار بوم.                          
                                                                                                         

  پێڕست 
  پێشەكی 
+ وتەی نوسەر
     1/ كورتەیەك لە مێژوی پێنجوێن
+ كورتەیەك لە مێژوی پێنجوێن
+ بەرچنەیەك لە مێژوی پێنجوێن
+ سنوری پێنجوێن
+ پەیوەندی و هاموشۆ
+ گوندەكانی دەراوی پێنجوێن
+ موفتی شاعیر
+ پێنجوێن، پێنج شوێن
+ كوێستانەكان، پیشە سازی بچوك
+ بە ناحیە بون
+ هاتنی قاسم بۆ حوكم
+ هاتنی مام جەلال
+ ناوچە گەشتیاریەكان
+ وەرزەكانی پێنجوێن
+ بواری هونەر، شانۆ، میللی
+ پرسەو هاوخەمی
+ ڕادیۆ لە پێنجوێن
2/ ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە لە پێنجوێن، مەفرەزە سەرەتاییەكانی پێنجوێن  
+ هەڵۆكان دەچنەوە شاخ
+ یەكەم تەقە لە تەیمز
+ تەقە لە كوێسە
+ دروست بونی هەرێمی سلێمانی
+ شەڕی گەورەی عزەت ئاوا
+ بەرەو هەكاری
+ مەفرەزەی پێنجوێن
+ خولانەوە لە قەندیل دا
+ لە جەهروبەوە بۆ شلێر
+ عەبەی مەلا
+ ڕاگوێزانی گوندەكان
+ پێكهێنانی هەرێمی 3
+ تۆڵەی شەهید عبداللە
+ چالاكی جۆراوجۆر
+ پشێوی لە سنوری پێنجوێن
+ شەهید بونی دێوانە مەجید
+ ڕاپەڕینی پێنجوێن
+ شەڕی گەورەی پێنجوێن
3/ مەڵبەندی یەك، تیپی 31ی پێنجوێن
+ دروست بونی مەڵبەندی یەك
+ تیپی 31
+ چۆڵكردنی پێنجوێن
+ كەرتی ڕێكخستنی پێنجوێن
+ كەرتی 3ی تیپی 31
+ پەكخستنی گفتوگۆ
+ شەڕی دابان
+ شەڕی پیری شەوكێڵ
+ لە تۆڵەی عەلی چوارتایی دا
+ دوبارە پیری شەوكێڵ
+ شەڕی كەتوی گەورە
4/ ناحیەی بەرزنجە + مەفرەزەكانی بەرزنجە
+ مەفرەزەكانی بەرزنجە
+ 1/6/76
+ هێرشی جاش
+ ئەحمەد چەقژی
+ بەرەو سەركردایەتی
+ پێكهێنانی هەرێمی 3
+ تایەری حاجی عەزیز
+ چالاكی جادەی بەرزنجە
+ كاكە برا بەرزنجی
+ تیپی 33ی سلێمانی
+ ڕەبیەی شێرە بەرە
+ هاتنی كاك وەهاب+
5/ تێكەڵكردنی تیپەكان 31-33
+ تێكەڵكردنی تیپەكان
+ سەرەتای هێرشێكی گەورە
+ تیپی 31 لە شەڕی قەیوان-ماوەت
+ ڕێكخستنەوەی تیپی 31
+ تیپی 31 لە داستانی ڕزگاری دا
+ گرتنی ناحیەی قەرەداغ
+ لە مالومەوە بۆ چیای لۆتكە
+ چیرۆكێكی حەزین
+ تیپی 31 لە ئەنفالی یەكدا
+ سەربوردەی ئەنفالی یەك
+ لە دۆڵی جافەتی- بەرەو خاڵۆ بازیانی
+ حیكایەتی تراژیدی ئەنفالی چوار
+ مەفرەزەكانی دوای ئەنفال
+ بەرەو ڕاپەڕین
6/ شارباژێڕی سەخت، چوارتا-ماوەت، ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە
+ شارباژێڕی سەخت
+ شارۆچكەی چوارتا
+ ناوی چوارتا
+ قایمقامەكانی چوارتا
+ ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە لە چوارتا
+ شارۆچكەی ماوەت
+ بە ناحیە بونی ماوەت
+ پێگەو گرنگی ماوەت
+ ماوەت لە بۆتەی شۆڕشدا
+ ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە
+ ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە لە ماوەت
7/مەفرەزەكانی شارباژێڕ، هەرێمی 3
+ شارباژێڕ لە چەخماخەی شۆڕشی دا
+ مەفرەزەكانی شارباژێڕ
+ هاتنی عەلی عەسكەری
+ چەند چالاكیەك
+ لێدانی مەركەزی ئاوەكورتێ‌
+ عوسمانی مەلا ڕەسوڵ
+ لێدانی مفەوەز برایم
+ چالاكی ئەزمەك
+ هاتنی كاك نەوشیروان
+ هێرش بۆ چنگیان
+ بەرەو هەكاری
+ هەرێمی 3ی شارباژێڕ
+ شەڕی بیشوانی دڕی
+ شەهید بونی مامۆستا غفور ژاژڵەیی
+ ڕاگواستنی گوندەكان
+ شەڕی چنگیان
+ لە باراو بۆ چنگیان
+ شەڕی هەوڵو
+ حمەمین ئاغای بارێ‌
+ شەڕی عێراق – ئێران
+ كەرتی ئیزگەی هەرێمی پارێزگاری
+ شەهید بونی حمەمین خەیاتە بەرزە
8/ دروست بونی تیپەكان، تیپی 37ی شارباژێڕ
+ دروست بونی تیپەكان
+ كۆنفرانسی ناوچەیی كۆمەڵە
+ بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان
+ یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
+ پلنیۆمی خەتێ‌
+ ناوچەی 14ی چوارتا
+ چالاكیەكانی پێشمەرگە لە ساڵی 83 دا
+ شەهید هەڵۆ
+ لە تۆڵەی شەهید هەڵۆدا
+ گفتوگۆی شۆڕش و میری
+ شەهید بونی عوسمان ماوەتی
+ هاتنی جەمالی حمەی خواكەرەم
+ مەرزی میراوا
+ حزبەكانی ڕۆژهەڵات
+ تێكچونەوەی گفتوگۆ
+ شەڕی دابان
+ تێكڕای داستانی دابان
+ پلانی ڕزگاركردنی ماوەت
+ داستانی كەتو
+ ئاڵای شۆڕش
+ ڕەبیەی كیسەڵاوا
+ داستانی كوڕاداوێ‌
+ شەوانی مەقەڕ
+ مینەی مەلا
+ بۆسەیەك لە واژە
+ ڕاوە سەركانی
+ شەڕی وەڕاز
+ شەڕی ئەسحاب
+ شەهید بونی مەلا سەراوی
+ چۆڵكردنی ناوچەكە
+ شەڕی وڵاغلو-دۆڵبێشك
+ قەیوان- ماوەت، گوڵێ‌
+ تیپی 37 داستانی ڕزگاری
+ گرتنی ناحیەی قەراغ- ئاغجەلەر
+ گرتنی سەربازگەی سوسێ‌
+ نامەیەك لە ڕەنگی خوێن
+ ئەرشیفی وێنە فۆتۆگراف
+ شەهید بونی 3 پێشمەرگە
+ بەرەو بێتوش
+ داستانی زینوی سپی
+ بریندار بونی سەید ئەحمەد و هاوڕێكانی
+ بەرەو هەڵەبجەی شەهید
+ كیمیابارانی شاناخسێ‌
+ مێردەكانتان شەهید بون
+ بەرەو مەڵبەندی 3
+ وەستانی شەڕی عێراق- ئێران
+ ئەنفالی 5، 6، 7
+ شەڕی قەڕناقاو پشت ئاشان
+ مەفرەزە پارتیزانەكانی دوای ئەنفال
+ بەرەو سەراو
+ ناوی سیانی و ژمارەی چەك
+ ڕاپەڕین و زەماوەندی سلێمانی
+ بەرەو كەركوك
+ كۆڕەوی چەند ملێۆنی
+ شەڕی بەرگری لە چیای ئەزمڕ
9/ كورتە مێژویەكی دوكان
     *  كورتە مێژویەكی دوكان
     * مەفرەزە سەرەتاییەكان    
     * هەرێمی چوار 
                                           *  *  *
     * مێژوی كۆن و نوێی دوكان
     * قەزای دوكان و ناحیەكانی
     * ژمارەی خێزان و دانیشتوانی قەزاكە
     * شوێنەوارە دێرینەكان
     * دوكان و شۆڕش
                                       *  *  *
  10/  دۆڵی جافایەتی- دوكان- مەرگە
+ سەرهەڵدانی شۆڕش
+ مەفرەزە سەرەتاییەكان
+ شەڕی شارستێن
+ شەهیدەكانی شارستێن
+ دوانزە دێی دۆڵێ‌
+ شەڕی كەڵكی قامیش
+ مامە عەزەی مالومە
+ هێنانی چەك
+ ڕاگواستنی گوندەكان
+ دروستبونی هەرێمی 4
+ شەڕی ئاسۆس
+ شەڕی جوبڵاخ
+ ڕوخانی شا
+ لێدانی سەربازگەی سوسێ‌
+ چالاكی قەڵاچوالان
+ شەڕی مالومە
+ كوشتنی ئەفسەرە ڕەشەكە
+ جیابونەوەی بزوتنەوەی سۆسیالیست
+ ئازادبونی هەڤاڵانی زیندان
+ پێكهاتەی هەرێمی 4
+ چەند چالاكیەك
+ كارەساتی سێكانیان
+ هێزی مەرگە
+ شەهید بارزان عوسمان
11/ تیپی 43ی ئاسۆس
+ تیپی 43ی ئاسۆس
+ پێكهاتەی تیپی 43
+ شەڕی قەرەتەپە
+ چەككردنی ئیسلامیەكان
+ گرتنی مستەشارێك
+ شەڕی خڕی كوێرەكانی
+ گفتوگۆی شۆڕش لە گەڵ میری
+ داستانی دابان
+ داستانی ئاسۆس
+ نەقڵ بونی شەهید عبدالرحیم
+ شەڕی گردە سوران
+ دو نوكتە
+ شەڕی قەیوان ماوەت
+ نوكتەو توانج
+ داستانی ڕزگاری و تیپی ئاسۆس
+ هاتنی ئازاد هەورامی و شەڕی كوێرەكانی
+ شەهید بونی محمود سێدەری
+ داستانی زینوی سپی
+ دو هەفتە پێش ئەنفالی یەك
+ ئەنفالی یەك
+ دوا شەڕ لە زینوی خوڕخوڕە
+ نوكتەو ناوساجی
+ بروسكەیەك
+ كیمیابارانی شاناخسێ‌
+ بارەگای زەڵێ‌
+ شەڕی گەڕی گازێ‌
+ لە نێوان كوركی كاوێ‌ و قەڵاتوكان
+ گەیلان غەرب
+ پارتیزانەكانی دوای ئەنفال
+ بەرەو ڕاپەڕین
+ ڕزگار كردنی شاری دهۆك
      12 / تیپی 47ی پیرەمەگرون
+ تیپی 47ی پیرەمەگرون
+ تەشكیلەی تیپی 47ی پیرەمەگرون
+ شەڕی سەری دابان
+ چالاكیەكانی ناو شار
+ چالاكی ماوەت، سەری گوڵێ‌
+ هێنانی هەزار سەر ئاژەڵ
+ شەهید بونی صڵاحی موهەندیس
+ شەهید بونی هاوڕێ‌ جەبار
+ كەرتی ڕێكخستنی دوكان
+ ناوچەی دوانزەی دوكان
+ پێكهاتەی ناوچەی دوكان
+ گفتوگۆی شۆڕش لە گەڵ عێراق
+ تیپی 47 لە شارستێن
+ هاتنی شۆڕش ئیسماعیل
+ پێكهاتەی تیپەكە
+ شەڕی مەجید بەگ- زیلە سوتاوەكە
+ ڕەبیەی سەرچنار
+ شەهید بونی عبدالرحمن حمەی فەرەج
+ بۆسەیەك لە پشتی ژاژڵە
+ ڕەبیەی كانی بیوكێ‌
+ هاتنی هێمن سەراوی
+ چالاكیەك
+ شەهید بونی هێمن سەراوی و هاوڕێكانی
+ گرتنی كارێزە
+ سێ‌ مانگەی قەیوان ماوەت
+ شەڕی باڵخ-كونە ماسی
+ پێكهاتەی نوێی تیپی 47
+ داستانی ڕزگاری
+ ئەنفالی یەك، دوا شەڕی بەرگری
+ شەڕەكانی مەڵبەندی سێ‌
        13/ هەرێمی 2ی چەمی ڕەزان
+ هەرێمی 2
+ هەرەسی شۆڕشی ئەیلول
+ چرپەكانی دەمی هەرەس
+ ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە
+چاپخانەی تۆڵە
+ مەفرەزە سەرەتاییەكان
+ بەرەو سێگۆشەی سنور
+ گفتوگۆیەكی كورت
+ هاتنی چەك
+ هەرێمی 2 مانگی 12/77
+ پێكهاتەی هەرێم
+ چالاكی گۆپتەپە
+ شەڕی چۆخماخ
+ بەرەو سەركردایەتی
+ هەرێمی 4
+ شەڕی قەشقۆڵی
+ شەڕی سورقاوشان
+ گرتنی مەلا عەلی
+ نەورۆزی ساڵی 979
      14/ تیپی 23ی سورداش
+ دروست بونی تیپی 23ی سورداش
+ شەڕو چالاكی كانی خان
+ دوبارە كانی خان
+ شەڕی تیمار-كۆتەڵ
+ داستانی دابان
+ پێكهاتەی نوێی تیپی 23
+ ڕەبیەكانی خڕی زێوێ‌
+ گرتنی سەربازگەی حسن تەپە
+ قەیوان ماوەت
+ داستانی ڕزگاری
+ چالاكی موغاغ
+ شەڕی گولیجە
+ ئەنفالی یەك
+ شەڕی سوسێ‌
+ شەڕی گەورە دێ‌
+ چیرۆكێكی حەزین
+ ڕێبەرە سیاسی و فەرماندە تیپەكان
15/  تیپی 99 ی بیتوێن 982- 990
  + تیپی 99
+ گرتنی بێتواتە
+ دۆڵی خەلەكان- بیتوێن
+ داستانی دابان
+ قەیوان ماوەت
+ داستانی ڕزگاری
+ گرتنی ناحیەی تەق تەق
+ تەشكیلەی نوێ‌
+ سوتانی بارەگای تیپ
+ تیپی 99 لە ئەنفالی (1-5)
+ پارتیزانەكان
+ بەرەو ڕاپەڕین
+ تیپی 97 ی كۆسرەت
     16/ ئەنجومەنی گوندەكانی دۆڵی جافەتی
+ ئەنجومەنی گوندەكان- سەرگەڵو
+ ئەنجومەنی گوندەكان- دەسەڵاتی گەل
+ ئەنجومەنی باڵا
+ پەیڕەوی ئەنجومەن
17/  تیپی مەڵبەندی 2
+ مەڵبەندی 2، تیپی مەڵبەندی 2
+ یەكەم تەشكیلەی تیپ
+ داستانی دابان هەلاج- قەرەتیكان
+ فەرماندە كەرتەكان
+ گرتنی ناحیەی كارێزە
+ شەڕی كەندەشین
+ قەیوان ماوەت
+ خولی تۆپخانە
+ تۆپبارانی سوسێ‌
+ شەڕی سورداش
+ ڕەبیەی سەری سارا
+ شەڕی ئاغجەلەر – تەوەكەڵ
+ داستانی ڕزگاری 
+ خێزانێكی تێكۆشەر
+ شەڕی قەمچوغە
+ گرتنی ڕەبیەی حاجی تان
+ ئەنفالی یەك
+ بەرەو گەرەوان
+ جەولەیەكی 10 ڕۆژی
+ خولانەوە لە بازنەیەك دا
+ شەڕی مێشەرۆ
+ شەڕی دۆڵە كۆكە
+ بەرەو ڕاپەڕین
+ بەرەو ڕزگار كردنی كەركوك
18/ تیپی پارێزگاری
+ تیپی پارێزگاری
+ پێكهاتەی تیپی پارێزگاری
+ شوێنی دۆشكەكان
+ دۆشكەكانی یاخسەمەر
+ شەڕگەی قەیوان ماوەت
+ كوشتنی 29 حرس جمهوری
+ شەهید بونی حمە سورەبانی
+ داستانی ڕزگاری
+ زینوی سپی
+ ئەنفالی یەك
+ بریندارەكانی تیپی پارێزگاری
+ شەڕی سورەدێ‌- قەندیل
+ دەستەی مەشق
+ مامۆستاكانی دەستەی مەشق
+ شەهیدەكانی تیپی پارێزگاری
+ ڕاپەڕین
19/ تیپی 49ی سارا
+ تیپی 49ی سارا
+ پێكهاتەی تیپی 49ی سارا
+ ئەنفالی یەك
+ كیمیابارانی شاناخسێ‌
+ بارەگای تازەی تیپ
+ بەرەو مەڵبەندی 3
+ بەرەو چیای پیرەمەگرون
+ كادیرو فەرماندەكانی تیپی 49
+ فەرماندەی كەرتەكان و جێگرەكانیان
+ جێگر كەرتەكان
+ بەرەو ڕاپەڕین
20/  تیپی 27ی تۆكمە
+ تیپی 27ی تۆكمە
+ پێكهاتەی تیپی 27ی تۆكمە
+ شەڕی تەوەكەڵ
+ گرتنی ڕەبیەی كۆتەڵ
+ هێرشی بەردەوام
+ ئەنفالی یەك
+ ئەنفالی چوار
     21/ تیپی 29ی كەڵكە سماق
+ تیپی 29ی كەڵكە سماق
+ هەقە (ئەهلی هەق)
+ نازناوی هەقە
+ هەقە مامە ڕەزاییەكان
+ دروست بونی تیپی 29ی كەڵكە سماق
+ تەشكیلەی تیپی 29
+ چالاكی تەوەكەڵ
+ چالاكی كۆیە- تەقتەق
+ چالاكی سەرجادەی دوكان سلێمانی 
+ ئەنفالی یەك
+ كیمیابارانی شاناخسێ‌
+ گەڕانەوە بۆ دەشتی كۆیە
+ ئەنفالی 4
    22/ تیپی تۆپخانەی شۆڕش 
+ تیپی تۆپخانەی شۆڕش
+ پێكهاتەی تیپی تۆپخانە
+ كەرتی دۆشكا
+ كەرتی هاوەنەكان
+ كەرتی ڕاجیمە
+ تۆپبارانی سەربازگەی سوسێ‌
+ ڕۆژمێری پێشمەرگەیەك
+ ئەنفالی یەك- هێرش بۆ سەر ناوچەكە
+ ڕۆژمێری پێشمەرگەیەك
     23/ مەفرەزە پارتیزانەكانی دوای ئەنفال
         مەفرەزە پارتیزانەكانی ڕستی سورداش
(1)
+ مەفرەزەی غەریب هەڵەدنی
+ 73 چالاكی لە یەك ساڵدا
+ داستانی سەرگەڵو بەرگەڵو
+ كاری سیاسی
+ دوا هەناسەی بنكەی ژیلوان
+ بروسكەی مام جەلال
+ گەڕانەوە بۆ ئێران
(2)
    مەفرەزەی عوسمان سێدەری 
  + مەفرەزەی عوسمان سێدەری  
  + تیپی تایبەت
  + پیاوێكی پیر لە زێوێ‌ 
+ كوشتنی كەڵە كێویەك 
+ وێنەو كامێرا
+ چونە ناو پیرەمەگرون
+ ئاڵوگۆڕی مەفرەزەكان
+ ئەشكەوتی كوێرەكانی
+ لە تۆڵەی شەهید ڕزگاردا
+ بەرەو بێتوش
+ ڕزگاركردنی كەركوك
+ كۆڕەو

(3)
    مەفرەزەی فەریق هەڵەدنی
+ بارەگای گەورە دێ‌، كانی پەڵك
+ فواد قەرەچەتانی
+ هاتنی بێستون سابوراوایی
(4)
    مەفرەزەی حەمە سنگری
+ مەفرەزەی حەمە سنگری
+ شەڕی شاخی فریاد
+ شەهلا كچێكی 13 ساڵ
(5)
    مەفرەزەكەی بێستون سابوراوایی
+ مەفرەزەی بێستون سابوراوایی
+ بادان
+ ڕاپەڕینی پیرەمەگرون- سلێمانی – دوكان
24/ حزبی سۆسیالیستی كوردستان
+ هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ‌
+ كارەساتی هەكاری
+ سەعدی گچكە
+ شەڕی دەشتیۆ
+ جیابونەوەی بزوتنەوە
+ عەلی هەژارو كاردۆ گەڵاڵی
+ بزوتنەوە – بسك
+ دوبارە جیابونەوە
+ یەكگرتنی بزوتنەوەو لیژنەی تحڤیری
+ بەستنی كۆنگرە
+ هەڵبژێردراوانی كۆنگرە
+ هەرێمەكانی سۆسیالیست
+ مەكتەبەكانی حزبی سۆسیالیست
+ هەیكەلی ڕێكخستنی سۆسیالیست
+ گەڕانەوە بۆ ناو یەكێتی
+ شەهید بونی صاڵح یوسفی
+ هەڵبژاردنی ڕەسوڵ مامەند
+ چالاكیەكانی هەرێمی 4
+ شەهید بونی سەید سەلیم
+ شەهید بونی كادیرەكانی سۆسیالیست
    25/ حزبی شیوعی عێراق- كوردستان
+ حزبی شیوعی عێراق
+ قۆناغی ساڵی 978
+ پەلی سلێمانی
+ شەڕی سۆسەكان
+ یەكەم مەفرەزەی ناو شار
+ جەولەو جاسوس
+ شەڕی قزلەر
+ ئەبو هێمن
+ عومەری سەلمە
+سمایل گەورەدێی
+ هێنانی چەك لە ڕێگەی سوریاوە
+ پێكهاتەی مەكتەبی سیاسی
+ مەكتەبی عەسكەری
+ مەڵبەندی سلێمانی – كەركوك
+ یەمەنی دیموكراتی
+ حەفارۆف ناوی گەورەو دێی وێران
+ شەڕی تازەدێ‌
+ چالاكی سەرچنار
+ چەند چالاكیەكی هاوبەش
+ كەمینی كارێزە
+ مەفرەزەیەكی ناو شار
+ داستانی بەكر بایف
+ شەڕی هۆمەر مل
+ شەڕی گردی گاوران
+ ڕاپەڕینی ساڵی 82
+ شەڕی ناوخۆ
+ شەڕی تازە شار
+ گرتنی ناحیەی قەرەداخ
+ گرتنی ناحیەی نەوجول
+ صاڵح دوگلە
+ شەڕی تازە شار
+ ئەنفالی 3
+ شەڕی مێشەرۆ
+ بەرەی كوردستانی - ڕاپەڕین
   26/ لیستی ناوەكان
خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved