11/3/2018 08:57 AM

بەرشەلۆنەو ریال َمەدرید سێ خاڵی هەفتەیان وەرگرت

لە یارییەكانی هەفتەی 28ی لالیگادا هەردوو یان ركابەركەی ئیسپانیا سەركەوتنیان تۆماركرد.


یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی مەلەكە بویەوەو یارییەكەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام یەكلایی كردەوە كە هەریەكە لە لویس سوارێز و فلیپ كۆنتینهۆ تۆمارییان كرد.


بەوبردنەوەیەش بەرشەلۆنە لە پێشەنگی خولەكە مایەوە بە 72 خاڵ.


لەیارییەكی تردا یانەی ریاڵ مەدرید هاوشێوەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەدەست هێنا كاتێك بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی ئیباری بردەوە .


گۆڵەكانی ریاڵ مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماری كردن .

ئێستا یانەی مەدرید خاوەنی 57 خاڵەو لە پلەی سێیەم مایەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved