كۆمه‌ڵێك به‌رنامه له‌نێو مۆبایلی ئایفۆندا هه‌ن كه زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌ران ئاگاداری ئه‌م به‌رنامانه نین، به‌زانینی به‌كارهێنانیان كاتێكی زۆرترت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هاوكات زیاتریش سوود له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گریت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و به‌رنامانه‌ن كه تائێستا وه‌ك پێویست به‌كارنه‌هێنراون: 1- كاتێك كامێرای مۆبایله‌كه‌ت به‌شێوه‌ی پانۆراما به‌كارده‌هێنیت، زۆربه‌مان پێمانوایه ناتوانین به‌پێچه‌وانه‌ی هێڵی رێنیشاندهرهكهوه به‌كاریبهێنین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌توانیت به‌لای راست و چه‌پدا به‌كاریبهێنیت، ئه‌ویش كاتێك په‌نجه ده‌خه‌یته‌سه‌ر هێڵه‌كه. 2- كاتێك به‌زمانی ئینگلیزی نامه ده‌نووسیت و ده‌ته‌وێت هێمای (') به‌كاربهێنیت بۆ نموونه بۆ وشه‌ی We will، ته‌نها پیتی ئێڵ (LL) دوای وشه‌كه دووجار بنوسه‌ره‌وه، ئه‌وه راسته‌وخۆ ده‌بێت به (We'll) . 3- كۆنترۆڵكردنی موزیك سوودێكی باشی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش خه‌وتن حه‌ز به گوێگرتن له موزیك ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌توانیت كاتێكی دیاریكراو بۆ به‌رنامه‌ی كارپێكه‌ری موزیك دابنێیت و دوای كاته‌كه به‌رنامه‌كه دابخرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش بچۆره سه‌ر به‌شی كات (timer)، به ویستی خۆت ئه‌و چه‌ند كاته دیاری بكه كه خۆت حه‌زی پێده‌كه‌یت، دواتر له به‌شی ئاگادارنامهكه كه له به‌شی خواره‌وه‌یدا هه‌یه كوژانه‌وه‌و هه‌ڵكردنی به‌رنامه‌ی كارپێكه‌ری موزیك دیاری بكه. 4- كاركردنی فلاش له‌گه‌ڵ هاتنی په‌یوه‌ندیدا كارێكی ئاسانه‌و ئاگاداری سه‌رجه‌م بابه‌ته نوێیه‌كانت ده‌بیت به‌بێ ئه‌وه‌ی به زه‌نگێكی ناخۆش ئاگادارت بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش بچۆره سه‌ر settings دواتر General پاشان بچۆره سه‌ر Accessibility و LED Flash for alart كارا بكه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure