له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی جیهان ، شێوازی ژیانیش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست كردوه و هۆكارێكیشن بۆ توشكردنی مرۆڤ به زۆر نه‌خۆشی. له‌ئێستادا زیاتر په‌نا بۆ خواردنی خۆراكی خێرا (fast food) ده‌وڵه‌مه‌ند به كالۆری و چه‌وری ده‌برێت و زیاتریش دورده‌كه‌وینه‌وه له خواردنی سه‌وزه و خۆراكی ته‌ندروست كه وزه و كانزا و ڤیتامینه‌كان به له‌ش ده‌به‌خشن. ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ش له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا هۆكاران بۆ زیادبوونی كێشی له‌ش و نه‌خۆشی شه‌كره چه‌نده‌ها نه‌خۆشی دیكه. ئه‌م تێكچونه له شێوازی ژیاندا ده‌شبێته‌هۆی توشبوونی مرۆڤ به چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر. جگه‌ر زۆر كار له له‌شی مرۆڤدا ئه‌نجامده‌دات خوێن له ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه و كرداری میتاپۆلیزم هه‌روه‌ها چه‌ور‌و شه‌كر ڕێكده‌خات،ڤیتامین A،D،E كۆده‌كاته‌وه ، شه‌كر بۆ وزه ده‌گۆڕێت به‌ڵام كاتێك چه‌وری زۆر له جگه‌ردا كه‌ڵه‌كه ده‌بێت به‌پێی پێویست ناتوانێت هه‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌وریه زۆر ببێت زیانی زۆر به جگه‌ر ده‌گات. -زۆری كات به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه چه‌وری جگه‌ر دروست ده‌بێت بۆیه زۆر پێویسته مرۆڤ له‌خواردنی شه‌كر، شیرینی،هه‌نگوین‌و مره‌با دوربكه‌وینه‌وه هه‌روه‌ها پێویسته نیشاسته به ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت و نانی سپی ناشبێت زیاده‌ڕه‌وی له خواردنی برنج‌و مه‌عكه‌رۆنه و په‌تاته ته‌نانه‌ت دانه‌وێڵه‌شدا بكرێت . -ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و ڕێژه میوه‌یه‌ش بیت كه ده‌یانخۆیت میوه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌دژه‌ئۆكسان‌و ڕیشاڵه‌كان ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمژینی چه‌وری‌و شه‌كر به‌ڵام پێویسته ئاگاداربین میوه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌شه‌كری تێدایه «Fructose» ده‌گۆڕێت بۆ تریگلیسرید به‌مه‌ش مه‌ترسی چه‌وری جگه‌ر زیادده‌كات بۆیه تایبه‌تمه‌ندانی بواری خۆراك ده‌ڵێن پێویسته ڕۆژانه له دووجار زیاتر میوه نه‌خرێت ، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌میوه‌ی وشكراو پێویسته له خواردنی دوربكه‌وینه‌وه. -گرنگیدان به‌خواردنی سه‌وزه،سه‌وزه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسان له‌توانایدایه به‌ره‌نگاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی «LDL» له خوێندا بكات ،هه‌روه‌ها پێویسته گرنگی به خواردنی سیر و پیاز بدرێت. -ئاماده‌كردنی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌و جۆره‌ی دوربكه‌وینه‌وه له‌به‌كارهێنانی كه‌ره پێویسته زه‌یت به‌كاربهێندرێت، بۆ خواردنه سارده‌كانیش زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربهێنه هه‌روه‌ها خۆت به‌دوربگره له خواردنی خۆراكی سوره‌كراو و خواردنی گۆشتی چه‌ور. – ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه یارمه‌تیده‌ره له دابه‌زانی كێشی له‌ش و به‌هێزبوونی ماسولكه‌كان و هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا. له‌كۆتایدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌وری جگه‌ر پێویسته په‌یڕه‌وی خۆراكی ته‌ندروست بكرێت له‌ڕێگای خواردنی سه‌وزه ، نیشاسته به‌ڕێژه‌یه‌كی مام ناوه‌ند ، به‌كارهێنانی چه‌وری به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له خواردن و زۆر ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure