11/3/2018 03:07 PM

-رێگا- ی یڵماز گونەی چاپ دەكرێت


كتێبی "رێگا، چیرۆكی تاراوگەیەك"، كتێبێكی دانسقەیە لەسەر سینەماكاری ناوداری گەلەكەمان (یڵماز گونەی) نوسراوە و لە ئێستادا كاری وەرگێڕان و دیزاینی كتێبەكە تەواو بووە و لە داهاتوویەكی نزیكدا چاپ دەكرێت.
ئەم كتێبە لەلایەن "ئیدی هوپشمید"ەوە نوسراوە، كە دەرهێنەرێكی سویسرییە و هاوكات هاوڕێی یڵماز گونەی بووە. لە مارتی 2017 بە زمانی ئەڵمانی بڵاوبۆتەوەو پاشان وەرگێردراوەتە سەر زمانی توركی و هێژا دڵشاد لە توركییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی. كتێبەكە لەلایەن (ئەكادیمیای بەدرخان، بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و كلتور) ەوە چاپ دەكرێت.
نوسەر لەم كتێبەدا ئەرشیفی وێنەكانی یڵماز گونەی لە وڵاتی تاراوگە بەكارهێناوە، كە بەشێكی پەیوەستە بە گێڕانەوەی ژیانی هونەری یڵماز گونەی و باس لە چۆنێتی هەڵهاتنی لە توركیا دەكات. 
هێژا دڵشاد، وەرگێڕی كتێبەكە بە "سایتی خاك"ی راگەیاند: ئەم كتێبە لەلایەن دەرهێنەرێكی سویسرییەوە نوسراوە كە هاوڕێی یڵماز گونەی بووە و چیرۆكی سەركەوتنی سینەماكارێكی كورد لە بەندیخانەی ئیسپارتەوە بۆ فێستیڤاڵی كان دەگێڕێتەوە بۆمان. هەروەها نوسەر بەوردی ئاماژەی بە سەرلەنوێ ‌بەرهەمهێنانی فیلمی "رێگا"  لە ئەوروپا كردووەو هەندێ‌ وێنەی تایبەتی بەكارهێناوە، دواتریش چۆنێتی بە دەستهێنانی خەڵاتی چڵەخورمای زێڕین لە فێستیڤاڵی كان لەساڵی 1982 باسكردووە".
خاك
 
  




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved