به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه، ده‌ركه‌وتووه سڕكردنی گشتی له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ردا ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به یاده‌وه‌رییه‌كانی "زاكیره‌ی" مرۆڤ. به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا بۆ زانستی سڕكردن ئه‌نجامدراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه سڕكردنی گشتی (بنج عام) زیان به زاكیره‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كراوه كه له ته‌مه‌نی كامڵبووندان، واته "بالغین" و ده‌ركه‌وتووه كه سڕكردنی گشتی بۆ ئه‌و كه‌سانه له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری یان چاسه‌ركردن و پاككردنه‌وه‌ی بریندا زیان به كۆئه‌ندامی ده‌ماری كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و به‌تایبه‌ت یاده‌وه‌ری "زاكیره‌ی" ئه‌و مرۆڤه، ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی له ته‌مه‌نی پیری زیاتر دیاریده‌دات كه كه‌سه‌كه ئه‌گه‌ری توشبونی به نه‌خۆشی له بیرچوونه‌وه یان "ئه‌لزنهایمه‌ر" زیاتر ده‌كات. خاك - س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure