12/3/2018 02:48 PM

ڤیڤیان ویستود

(پێموایە زەوق قورسترین شتە، شتێكی زۆر دەگمەنە، ئەوانەی زەوقێكی جوانیان هەیە دەگمەنن. وابزانم شتەكانم بەردەوام دەبن، مەسەلەكە وەك سەركەوتن وایە بۆ سەر تەختی شانۆ).
باشترین وەسف بۆ دیزاینەكانی ڤیڤیان ویستود ئەوەیە كە دیزاینەكانی بۆ لەبەركردن نابن، هەرچەندە سەیرو سەمەرەن، بەڵام رەنگاورەنگ و شۆڕشگێڕانەو كاریگەرن.
ئەو شاژنی شێوازێكی تایبەتییە، یەكێكە لە گرنتگرین دیزاینەرانی سەدەی بیست.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتادا دەستی پێكرد، ئەویش كاتێك لەگەڵ مایكل ماكلارن كۆگایەكیان بەناوی ساكس بوتیك لە لەندەن كردەوە كە بەشێوەیەكی سەرەكی شوێنی پەسەندكراوە لەلای هەوادارانی بزووتنەوەی پان كرۆك.
ماكلارن بەڕێوەبەری كارەكانی تیپی ساكس پستڵ بوو، بۆیە دیزاینەكانی لە هەموو كارەكانیدا رەنیگدایەوەو بەرچاو كەوت.
ئەو خانمی یەكەمی مۆدەی پێشكەوتووە و دیزاینەكانی سەیر و سەمەرە و وروژێنەرن.
دیزاینەكانی شۆڕشێكیان لەو بوارەدا دەست پێكرد كە تاكو ئێستاش، تاكو ئەم سەردەمەش هەستی پێدەكەین.
دیزاینە ساڵانەكانی بڕێكی زۆر لە نوێبوونەوەی بوێرانە و هەستكردنی بە كۆنەكان تێدایە.
لەگەڵ ئەوەی وازی لە مۆدەی پانكی ساڵانی حەفتا هێنا، بەڵام هێشتا سیاسەت و رۆك ئەند رۆڵ تێكەڵ دەكات… ئەوەش مایەی سەرسامی رەخنەگران و هەوادارانی مۆدەیە، بەو جۆرە ناوی ڤیڤیان ویستود بۆتە نیشانەی شێوە و هێز.
ڤیڤیان ویستودی دیزاینەری بەریتانی لە پای ئەو پیشە رەنگینەدا رێزی لێدەنرێت.. چونكە بۆ ماوەی 35 ساڵا دیزاین و بەرهەمی ناوازەی پێشكەش كردین. سەرەتا بە شێوازی پانك كە بووە شۆكی سەردەمی حەفتاكان، تا دەگاتە كوپی خوانەكانی شەوان لە ساڵانەی دواییدا.
نمایشەكە، زیاتر لە 150 پارچەی لەخۆدەگرت، لە نێواندا هەندێك شتی پێداویستییە تایبەتییەكانی خۆی، ئەمەش جگە لە دیزاینە كلاسیكییە تازەكانی وەك بارۆ و عەزییەكانی ئاهەنگی هەڵهێنجراو ڤیكتۆریان كە بووە مایەی سەرنجی تریسی ئامن و هاوڕێكانی و چەندانی تر.
بەردەوام دیزاین شێوازێك بووە لە شێوازەكانی سیاسەت لە لای ڤیڤیان ویستود، ساڵی 2005 گروپێكی بەریتانی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ بە ناوی لیبرتی جلوبەرگەكانی ئەویان پۆشی كە لێی نووسرابوو (من تیرۆریست نیم) ئەویش لە پێناوی راكێشانی سەرنجی هەموو لایەك بۆ ئازادییە مەدەنییەكان.
دیزاینەری ئەم شۆڕشە تایبەتییە داوای لە قوتابی و شوێنكەوتووانی دەكات دیزاینەكانی رەنگاورەنگ بكەن و ناوی بنێن پاراستنی ژینگە ئەمەش لە نمایشێكی تایبەتیدا لە ساڵی 2008.
دیزاینەكانی ڤیڤیان ویستود پڕن لە ئەناقە و بوێری و خۆشی و بە هیچ جۆرێك سەرنجی خەڵكی لە خۆی بێ ئومێد نەكردووە… لە سەرەتاوە تا ئێستا.
نموونە تاقانەكانی ئەم دیزاینەرە لە جیهانی دیزایندا، پێگەیەكی تایبەتی لە مێژووی مۆدەی جیهانیدا پێبەخشیووە.
ئەو سەمەرەترین و بەرزترین دەنگە لە نێو دیزاینەراندا. ئەو جۆری تایبەتی خۆی لە بواری دیزاینی داهێناندا بەرهەمهێناوە كە نیشانەیەكی تایبەتییە لەسەر كەسایەتی خۆی. بەو جۆرە دیزاینە هونەرییانەوە، ناوێكی بۆ خۆی دروست كردووە و رێگایەكیشی بۆ خۆی هەڵبژاردووە كە هێشتا بەسەریدا دەڕوات.

خاك-كوردستانی نوێ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved