13/3/2018 09:34 AM

سلێمانی.. رێژەی هاوسەرگیری زیاترە لە جیابوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی ئامارەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوكراوەتەوە. 

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست خاك كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی رێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوكردەوەو بە بەراورد بە هاوسەرگیریكردن ڕێژەی جیابوونەوە سێ هێندە كەمترە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووه، لە دوو مانگی رابردووی ئەمساڵدا رێژەكان بەمجۆرە بوون:

-رێژەی جیابوونەوە

كانونی‌ دووەم (95) حاله‌تی جیابونه‌وه‌ تۆماركراوه

شوبات (71) حاله‌تی‌ جیابوونه‌وه‌ توماركراوه‌


-رێژەی هاوسه‌رگیری

كانونی‌ دووەم (597) حاڵەتی هاوسه‌رگیری تۆمارکراوە

شوبات (466) حاله‌تی‌ هاوسه‌رگیری‌ توماركراوه‌
 

خاك - راگەیاندنی رەگەزنامەی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved