له باره‌ی سووده‌كانی دارچینی، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن كه به‌گشتی سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌وپێیه‌ی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و رێگره له دروستبوونی نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ریخۆڵه‌و هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵامه‌ت نه‌بیت. هه‌روه‌ها هاوكاره بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌و له‌هه‌مانكاتیشدا چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌یه‌و رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه. رێنماییش ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه باشتره گرنگی به به‌كارهێنانی دارچینی بدرێت له جیاتی شه‌كر. به‌مشێوه‌یه‌ش لوقم به دارچینی دروستبكه‌و له‌گه‌ڵ خواردندا یان چا به‌كاریبهێنه... كه‌ره‌سته‌كان: 3 كوپ خورما به‌بێ ده‌نك 1 كوپ باده‌م به‌هاڕدراوی 2 كه‌وچكی چێشت دارچینی شێوازی دروستكردن: 1- هه‌وڵبده 2 كه‌وچك باده‌م به‌هاڕدراوی به‌جیا، به‌شه‌كه‌ی تر له‌گه‌ڵ خورماو دارچینیدا تێكه‌ڵبكه، دواتر له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ئامێری هاڕه‌ر هاوشێوه‌ی هه‌ویری لێبكه. 2- پاشان به‌ده‌ست یان به قاڵب لوقمی بچوكی لێ دروستبكه، له كۆتاییدا هه‌ردوو كه‌وچكه باده‌مه‌كانیان به‌سه‌ردا بكه‌و بۆماوه‌ی 1 كاتژمێر بیخه‌ره ناو به‌فرگر. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure