13/3/2018 09:48 AM

وێنه‌و ڤیدیۆ.. گه‌وره‌ترین شه‌تڵگه‌ی گوڵ و نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

له‌ شاری سلێمانی گه‌وره‌ترین شه‌تڵگه‌ی گوڵ و نه‌مام كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 550 دۆنمه‌، كه‌ له‌ ئێستادا 200 دۆنمی كاری تێدا ده‌كرێت، مه‌به‌ستیانه‌ له‌ داهاتوودا هاورده‌كردن نه‌مێنێت و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌كردنیشیان هه‌بێت.. له‌وباره‌یه‌وه‌ خاك راپۆرتێكی بۆ ئاماده‌كردوون.

له‌باره‌ی بیرۆكه‌و شوێنه‌كه‌وه‌، كوردۆ عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سروشت به‌ خاك-ی راگه‌یاند: ماوه‌ی دوو ساڵه‌ بیرمان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی سه‌وزترو جوانتركردنی شاره‌كه‌مان بده‌ین. ئه‌م شه‌تڵگه‌یه‌ش رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 550 دۆنمه‌، كه‌ له‌ ئێستادا 200 دۆنمی كاری تێدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تۆو و په‌ینمان هه‌یه‌و ده‌رمانی دژه‌مێروومان هه‌یه‌، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن شه‌تڵ و ملیۆنێك نه‌مامان هه‌یه‌. له‌ پرۆژه‌شماندایه‌ جگه‌ له‌ گوڵ و نه‌مام خواردنیش به‌رهه‌مبهێنین وه‌كو جۆری سه‌وزه‌كان و خه‌یارو ته‌ماته‌و میوه‌كان...

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجیان، به‌رهه‌م خه‌سره‌و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ به‌ خاك-ی راگه‌یاند: ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك بگه‌ڕێنینه‌وه‌ ناو سه‌وزایی و سروشت كه‌ بتوانن له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا سه‌وازییان هه‌بێت و به‌هه‌مووان شاره‌كه‌ جوانترو پاكتربكه‌ینه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه‌ له‌ شاره‌كه‌ی خۆماندا به‌رهه‌مهێنان بكه‌ین و پێویستمان به‌ وڵاتانی تر نه‌بێت و هاورده‌كردن نه‌مێنێت. ته‌نانه‌ت تا ساڵی 2010 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاورده‌كردن نامێنێت و له‌ پرۆژه‌شماندایه‌ هه‌نارده‌كردنمان هه‌بێت. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ گوڵ و نه‌مامێكمان هه‌یه‌، هه‌مانه‌ وه‌رزییه‌ هه‌شمانه‌ چواروه‌رزییه‌.

له‌باره‌ی چۆنێتی كاركردنیشه‌وه‌، ژیلا ئه‌حمه‌د ژمێریار به‌ خاك-ی راگه‌یاند: من لێره‌ رۆژانه‌ 8 كاتژمێر كارده‌كه‌م و دڵخۆشم به‌و سروشته‌ی مه‌به‌ستمانه‌ دروستی بكه‌ین و خه‌ڵكی ئاسووده‌ بكه‌ین. داواش ده‌كه‌م خانمان سروشت دروستبكه‌ن، چۆن كاری ناوماڵ ده‌كه‌ن به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌وڵبده‌ن سروشتێك و سه‌وزایی بۆ خۆیان دروستبكه‌ن و خزمه‌تی بكه‌ن و له‌گه‌ڵی بژین.

خاك – تایبه‌ت

بۆ بینینی ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌تڵگه‌یه‌ كلیكی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌..

 























زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved