ئیندۆمی، ئه‌و خوارده‌مه‌نیه‌ی تاموچێژی تایبه‌تی هه‌یه‌و خه‌ڵكان به‌گشتی و منداڵ به‌تایبه‌ت ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی بزانن، پسپۆڕێكی بواری خوارده‌مه‌نی زیانه‌كانی ئیندۆمی له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات و داوا له دایكان و باوكان ده‌كات له خواردنی به‌دووربن. چیمه‌ن بایز هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌بواری زانستی خۆراك رایده‌گه‌یه‌نێت: ئیندۆمی له (ئاردی گه‌نم، نیشاسته، خوێ، به‌هارات و مادده‌كانی پاراستن) پێكهاتووه، ئه‌و خۆراكه ماددانه‌ی تێدا نییه كه له‌شی مرۆڤ پێویستی پێبێت و له سه‌رچاوه‌ی تره‌وه ده‌ستیده‌كه‌وێت، خواردنیشی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌تایبه‌ت منداڵ دروستده‌كات. وتیشی: به‌هۆی زۆری رێژه‌ی چه‌وری له ئیندۆمیدا، مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێنی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ خاوبوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی دڵ و توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و زیادبوونی كێشی مرۆڤ یه‌كێكی تره له مه‌ترسییه‌كانی خواردنی ئیندۆمی له‌بری ژه‌مه‌كان. راشیگه‌یاند: ئه‌و خوێیه‌ی له دروستكردنیدا به‌كارهاتووه جۆره‌كه‌ی (621 E) مه‌ترسی نه‌خۆشی بۆ سه‌ر ده‌ماره‌كانی مێشك و مۆخی مرۆڤ، كه بێهێزو كه‌م توانای بیركردنه‌وه‌ی ده‌كات و خانه‌كانی مێشك له‌ناوده‌بات و مێشكی مرۆڤیش به‌هۆی خواردنی به‌رده‌وامی ئیندۆمیه‌وه توانای دروستكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی مۆخی نامێنێت به‌تایبه‌تی له منداڵدا. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و ماددانه‌ی راگرتنی شێی شعریه‌ی ئیندۆمیه‌كه‌یه، كه توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه مه‌ترسی له‌سه‌ر گورچیله‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت منداڵ دروستده‌كات. چیمه‌ن بایز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیندۆمی هیچ به‌ها خۆراكیه‌كی نییه كه له‌شی مرۆڤ پێویستی پێبێت، خواردنیشی زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه به‌تایبه‌ت منداڵ، داواكارم له دایكان و باوكان خواردنی ئیندۆمی به‌دووربن و له منداڵه‌كانیانی قه‌ده‌غه‌بكه‌ن. له ماوه‌ی رابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئیندۆمی ماوه به‌سه‌رچوودا گرتووه‌و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆ له‌ناوبراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure