به‌هۆی خراپی جۆره‌كه‌یه‌وه‌و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر سێوی خراپ‌دا ده‌گیرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت سێوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 2 تۆن سێوی خراپ‌دا گیراوه، كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌و سێوه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات. وتیشی: دوای پشكنینی سێوه‌كه كه له رووكاری ده‌ره‌وه‌یدا شێوه‌كه‌ی ناشرینه، له ناوه‌وه‌ش ره‌شبوه‌ته‌وه یان كرمی تێدایه، به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. ده‌رباره‌ی ئه‌و سێوه‌ی له بازاره‌كاندا ده‌فرۆشرێت وتی: لیژنه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رێگری له فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره سێوه بكه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێك بفرۆشێت ده‌ست به‌سه‌ر سێوه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. گۆران قادر داوا له هاووڵاتیان ده‌كات خۆیان له خواردنی ئه‌وجۆره سێوه به‌دوور بگرن و له‌كاتی هه‌بوون یان فرۆشتنی له دوكان و بازاڕه‌كاندا له‌ڕێی ژماره مۆبایلی تایبه‌تی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (07708677777) یان له‌ڕێی لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له فه‌یسبووك، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. سه‌رۆكی لیژنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سێوه خراپه‌كه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure