14/3/2018 09:58 AM

فەرمی رۆماو ئیشبیلیە گەیشتنە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ

لە یارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە وڵاتی ئینگلتەرا یانەی مان یونایتد پێشوازی لە یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی كردو یارییەكەی پێدۆراند.


لە یاری پێشودا هەردوو یانە لە خاكی ئیسپانیا بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.


بەڵام لە م یارییەدا هەرچەندە گێمی یەكەم بە بێ گۆڵ یەكسان بوون بەڵام لە گێمی دووەم ئیشبیلیە لەرێگەی بین یەدەرە وە دوو گۆڵی تۆماركرد لەخولەكەكانی 74 و 78 دا هەرچەندە لۆكاكۆ گۆڵێكی تۆماركرد بەڵام دواجار یارییەكە بە سەركەوتووی ئیشبیلیە كۆتایی هاتو خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی و مان یونایتد ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.


لە یارییەكی تردا لە رۆمای ئیتاڵیا یانەكەی پایتەخت بە تاكە گۆڵێكی دیزیكۆ بردنەوەی بەدەست هێناو هاوشانی ئیشبیلیە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو و شاختاریش ماڵئاوایی كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved