به‌م دواییه زاناكان له مه‌كسیك پاشماوه‌ی شارستانییه‌تێك و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و ئێسكوپروسكی مرۆڤ و ئاژه‌ڵیان له‌و ئه‌شكه‌وته ژێر ئاوكه‌وتووه‌دا دۆزییه‌وه كه له كۆتایی ساڵی ڕابردوودا دۆزرایه‌وه. زانایانی په‌یمانگای نیشتمانیی مێژوویی مه‌كسیك ئاشكرایانكرد له دوای دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ژێر ئاوكه‌وتوو له‌مه‌كسیك ، توانیویانه له‌درێژه‌ی پشكنینه‌كانیان له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا كه به‌گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ژێر ئاوكه‌وتوو داده‌نرێت له جیهاندا پاشماوه‌ی شارستانییه‌تێك بدۆزنه‌وه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. ئه‌و زانایانه ئه‌وه‌شیان دوپاتكرده‌وه كه ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه هه‌لێكه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌گه‌شه‌كردنی شارستانییه‌تی مایا كه به‌ر له 10 هه‌زار ساڵ له مه‌كسیكدا هه‌بووه. زانایان له‌و ناوچه‌یه‌دا ئێسكی ئاژه‌ڵانی زه‌به‌لاح له خێزانی ته‌مبه‌ڵه‌كان‌و شوێنه‌وارێكی تایبه‌ت به خواوه‌ندی بازرگانیی شارستانییه‌تی مایا یان دۆزییه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و دۆزراوانه‌ش له دۆخێكی باشدان. ئه‌و ئه‌شكه‌وته ژێرئاو كه‌وتووه كه به‌گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی له‌و جۆره داده‌نرێت له جیهاندا نزیكه‌ی 347 كیلۆمه‌تر درێژ بووه‌ته‌وه و له كۆتایی ساڵی ڕابردوودا له ویلایه‌تی كینیتانارو دۆزرایه‌وه. زانایانی شوێنه‌وارناس‌و ئه‌وانه‌ی كه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ( سه‌رچاوه‌ی ئاوه كۆنه‌كان) ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو هه‌ردوو تۆڕی گه‌وره‌ی ئه‌شكه‌وته ژێر ئاوكه‌وتووه‌كان به ناوی (ساك ئه‌تون) و (دوس ئوخوس) له ڕاستیدا پێكه‌وه لكاون. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی ژێرئاودارییه‌وه ئاشكرا كراون كه زانا و پسپۆڕه‌كان بۆ ئه‌ركه‌كانیان به‌كاریان هێناوه. سه‌رۆكی ئه‌و تیمی شوێنه‌وارناسییه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له به‌شی ساك ئه‌تۆن، نزیكه‌ی (200) بیری سروشتیان دۆزیوه‌ته‌وه كه چه‌ندین گه‌نجینه‌ی دێرینی تێدا بووه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نوێ. له نێو ئێسكی ئاژه‌ڵه‌كانیش چه‌ند ئێسك و پروسكێكی فیلی جۆری(گۆمفۆسیر ) دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌پاڵیشیدا ئێسكی ڕه‌شه‌وه بووی مرۆڤ‌و چه‌ندین پارچه‌ی گڵێنه‌و هه‌ڵكۆڵڕاوی به‌ردین دۆزراوه‌ته‌وه، جگه له هه‌موو ئه‌مانه له نزیك ئه‌و پووشوپاوانه‌ی له قه‌راغ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دایه زاناكان هێلكارییه‌كی گرنگی گۆڕانكارییه ئه‌ندازه‌ییه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه كه بۆ دیواره‌كان و ڕاڕه‌و و په‌یكه‌ر و په‌رستگه و پێیلكه‌كان كراوه. له‌مباره‌یه‌وه (گۆیلیرمۆ دی ئه‌ندا) به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌كان وتی» هه‌موو ئه‌و دۆزینه‌وانه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌و كولتوره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی گه‌لی مایا له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یانبووه». وتیشی» ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دۆزینه‌وانه‌وه له شێوازیی سروته ئاینییه‌كانی شارستانیه‌تی گه‌لی مایا تێبگه‌ین و بشزانین مۆڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی دانیشتوانیان چۆن بووه؟». ئه‌وه‌ی تا ئێستا تێبینی كراوه ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌ی نیمچه دوورگه‌ی یۆكاتان پڕه له‌شوێنه‌واره‌كانی گه‌لی مایا كه زۆربه‌ی شاره‌كانی پشتی به تۆڕی ئه‌شكه‌وتی ژێر ئاو كه‌وتوو به‌ستووه كه به ئاوی ژێر زه‌وییه‌وه په‌یوه‌ست بوون و به كونیله به‌رده‌كان ناسراوه. به‌پێی شوێنه‌وارناسان‌و شاره‌زایانیش ئه‌و كونیله به‌ردانه چه‌ند ده‌لاله‌تێكی ئاینییان هه‌بووه لای گه‌لی مایا كه ئێستاش نه‌وه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین. سه‌رچاوه: میدل ئیست ئۆنلاین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure