14/3/2018 10:30 PM

کێ یەکەم ئۆتۆمبێلی داهێنا؟

کارێکی کەمێک دژوارە پشت بە یەک کەس ببەسترێت لە بەرهەمهێنانێکی وەک ئۆتۆمبێل، کارەکە تەنها لەوەدا بچوک ناکرێتەوە کە بە نزیکەی سەد هەزار داهێنان نامە دەگەڕێتەوە بۆ داهێنانی ئۆتۆمبێل وەک دەیزانین، بەڵام خەڵک لەسەر ئەوەش ناقایلە کام ئۆتۆمبێل گونجاوە وەک یەکەم ئۆتۆمبێل بناسرێت، بۆ ئەو مێژوونوسانەی کە وا بیردەکەنەوە ئۆتۆمبیلە کارکردوەکانی سەرەتا ئەوانەی کە بە وزەی هەڵمی کاریانکردوە بە ئۆتۆمبێل دەژمێردرێن، ئەوا وەڵامەکە (نیکۆڵاس جۆزێف کۆگنۆت)ە ئەندازیار لە سوپای فەڕەنسیدا کە لە ساڵی ١٧٦٩ دا سێ چەرخەیەکی بە هەڵم کارکردووی دروست کرد بۆ ڕاکێشانی بۆمبهاوێژ، تاکە چەرخەکەی پێشەوەی هەردوو ئەرکی هاژوژتنی ئۆتۆمبێلەکە و ئاڕاستەکردنی لەسەر بوو، ئۆتۆمبێلەکە توانای گەشتکردنی هەبوو بە خێرای ٣.٦  کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە چوار سەرنشینیشەوە، وەک ناسراوە  ئەم ئۆتۆمبێلە پێویستی بە پشوو وەرگرتن هەبووە بۆ ئەوەی کارپێکەرەکەی چالاک ببێتەوە بۆ ڕۆیشتن، سەرەڕای نمونەیی بوونی شەمەندەفەرەکان، بزوێنەرە بە هەڵم کارکردوەکانی سەرەتا کێشیان زۆر بوو ئەمەش ببووە هۆی ناچوستی ئۆتۆمبێلەکان کە بە ڕیگە گشتیەکاندا دەڕۆشتن بە بەراورد بە ئەو گالیسکانەی کە لەسەر هێڵی ئاسنین دەڕۆشتن.

دووهەم مۆدیلی کۆگنۆت کە دروست کرا کێشەکەی ٨٠٠٠ پاوەند بوو، خواستی هاژوژتنی زۆر باش بوو کاتێک کە بۆمبهاوێژێکی گرانی بەدوای خۆیدا ڕانەکێشابا، لە ئەنجامدا، هەندێک تێبینی ئەوە دەکەن کە یەکەم ئۆتۆمبێلی گونجاو و ئەوەی شایەنی هەڵگرتنی ناوی ئۆتۆمبێل بێت ئەوانە بوون کە خاوەنی بزوێنەری بەنزین بوون، ئەمەش ناگێڕنەوە بۆ یەک کەس بەڵکوو بۆ دوو داهێنان: (کارڵ فرێدرێک بێنز، گۆتلیک دایملێر)، دوو مرۆڤ کە هەرگیز پێشتر یەکتریان نەدیوە داهێنانەکانیان لە هەمان ڕۆژدا نمایش کرد لە ٢٩/١/١٨٨٦ لە دوو شاری جیاوازی ئەڵمانیادا، ئەوەی بێنز نمایشی کرد سێ چەرخەیەک بوو، کە بۆ یەکەم جار لە ١٨٨٥ دا كه‌وته‌كار، یەکەم جار بوو کە پێکەوە بەستن دروست بکرێت لە نێوان بزوێنەری سوتانی وزەی ناوەکی و تەواوی پەیکەری ئۆتۆمبێلدا، لە کاتێکدا دایملێر خەریکی بەرەوپێشبردنی بزوێنەرەکەی بوو بە هاوکاری (ویڵیەم مایباخ) دا یەکەم ئۆتۆمبێلی چوار چەرخەیان بەرهەم هێنا لە جیهاندا وە بە یەکەم ئۆتۆمبێلی خێرای خاوەن بزوێنەری بەنزین ناسرا.

خاك- لاس لوقمان
history storiesسەرچاوە:

 






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved