ئه‌مڕۆ له به‌رده‌وامی كار‌و چالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك له گۆشتی ئاژه‌ڵی بچوك له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی سلێمانی تاسڵوجه، كه به نایاسایی و به‌دوور له رێنماییه‌كانی ڤێرته‌رنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕدرابوون و ئاماده‌كرابوون بۆ فرۆشتنی به هاووڵاتیان. بڕی گۆشته‌كه راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری سلێمانی كرا به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له‌وكاره‌دا به‌كارهێنرابوون هێنرایه قائیمقامیه‌تی سلێمانی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure