كۆمپانیای جونۆن كه كاری دانانی پێوه‌ری ئاو له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات، هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه له به‌ستنی پێوه‌ره‌كانیان تا غه‌رامه نه‌كرێن. هۆشیار عه‌لی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای جونۆن ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی دانانی پێوه‌ری ئاو، له ئێستادا ستافهكانی سه‌ر به كۆمپانیا‌و ستافه هاوبه‌شه‌كانی دیكه له ناو شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌ستیان به‌دانانی پێوه‌ری ئاو كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ناو شاری سلێمانی به‌شێكی كه‌م له هاوڵاتیان پێوه‌ریان دانه‌ناوه، ئه‌و ماڵانه‌شی كه پێشتر پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه ئێستا له‌ڕێگه‌ی ستافهكانی كۆمپانیا پێوه‌ره‌كانیان بۆ ده‌به‌سترێت و ڕۆژانه تیمه‌كان به گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شار ده‌گه‌ڕێن بۆ دانانی پێوه‌ر. وتیشی، دانانی پێوه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌یه تا ئاو به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شبكرێت، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان هاوكاری ستافهكانی كۆمپانیا بكه‌ن بۆ به‌ستنی پێوه‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌هه‌ر غه‌رامه‌یه‌ك كه ڕوبه‌ڕوویان ببێته‌وه. بۆ هه‌ر كێشه و گرفتێك په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه بكه‌ن. 07501521363 07701540090 07501540090 07803070000 خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure