سلێمانی.. پلانی ئه‌منی بۆ رۆژانی نه‌ورۆز ئاشكرا ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به جه‌ژنی نه‌ورۆزو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له‌ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان و مه‌راسیمه تایبه‌ته‌كانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌رو سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و چاودێری بازرگانی و نوێنه‌ری گه‌شتوگوزارو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌ه‌كان، له دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبووه‌وه. دواتر‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قائیمقامی سلێمانی ئاشكرایكرد ژماره‌یه‌كی زۆر چاكی تایبه‌ت به رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز له سنووری شاری سلێمانیدا ئه‌نجامده‌درێت، سه‌ره‌تای چالاكییه‌كانیش له گردی مامه‌یاره ده‌بێت، دواتر به‌رێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی هه‌فته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری له بینای كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی ئه‌نجامده‌ده‌ن. پاشان به‌رێوبه‌ری رۆشنبیری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ته‌نها له‌هه‌فته‌ی رۆشنبیری‌دا تایبه‌ت به جه‌ژنی نه‌ورۆز (60) چالاكی هونه‌ریمان ئاماده‌كردووه‌و پێشكه‌شی هاووڵاتیانی سلێمانی ده‌كه‌ین. له‌باره‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه قائیمقامی سلێمانی وتی: ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه كه لایه‌نه ئه‌مییه‌كان له‌هه‌ر شوێنێك كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییانی لێبێت یان چالاكی تێدا ئه‌نجامبدرێت رێوشوێنی ئه‌منی بۆ ده‌گرنه‌به‌رو پۆلیسی هاتوچۆش كارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان ده‌كات، تیمه ته‌ندروستییه گه‌رۆكه‌كانیش كاری خۆیان ده‌كه‌ن. وتیشی: پێشتر بڕیاربوو به‌شێك له چالاكییه‌كان له پاركی هه‌واری شار بێت، به‌ڵام به‌بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌هۆی نه‌گونجاوی پاركه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت كه وه‌رزی چاندنی نه‌مام و دره‌خته‌كانه، بڕیاردرا هیچ چالاكییه‌ك له پاركی هه‌واری شار ئه‌نجام نه‌درێت. هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا قائیمقامی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ڕووی ئوتێل و مۆتێل و چێشتخانه‌كانه‌وه ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه و پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاودێری نرخه‌كان ده‌كه‌ین. خاك - راگه‌یاندنی قائیمامییه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure