15/3/2018 09:46 AM

بایرن بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەكانی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكان و لە یاری گەرانەوەدا یانەی بایرن لە نێو خاكی توركیادا رووبەرووی یانەی بیشكتاش بویەوە .


لە یاری پێشووو بایرن لە نێو یاریگای خۆی توانی بوی یارییەكە یەكلایی بكاتەوە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام بۆیە ئەركی لەم یارییە ئاسان بوو.


هەرچەندە یانەكەی ئەڵمانیا لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوو بەڵام توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن تۆماربكات و بلیتی قۆناغی داهاتوو بە دەست بهێنێت.


گۆڵەكانی یاریەكە  تیاگۆ ئەلكانترا و وارنەر و یاریزانی یانەی بیشكتاش كۆغان كنول بەهەڵە لە خۆیانی تۆمار كرد بۆ یانەی بایرن.
تاكە گۆڵی بیشكتاش ڤاگنەر لۆڤ تۆماری كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved