باینجان به ئینگلیزی Eggplant پێده‌وترێت و ناوی زانستییه‌كه‌شی Solanum melongena، به شێوه‌یه‌كی گشتی باینجان سه‌وزه‌یه‌كی ره‌نگ مۆر یان ره‌شه. له‌باره‌ی سوودو زیانه‌كانی باینجان، هاوڕا قادر بۆ سایتی خاك وتی: هه‌میشه وا باسده‌كرێت كه باینجان بۆ مێشك و توڕه‌بوون باش نیه، به‌ڵام رووی راستی باینجان و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه به‌هۆی مادده سوودبه‌خشه‌كانی وه‌ك مادده‌ی ناسونین هێوركه‌ره‌وه‌و ئارامبه‌خشه‌و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، هه‌روه‌ها به هۆكاری هه‌بوونی ریشاڵه‌كانی یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌رس و ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری قه‌بزی بونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت زیانی زۆر به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت. وتیشی: جگه له چه‌ندین ڤیتامین و كانزا، گه‌لێك مادده‌ی سوودبه‌خشی تری تێدایه كه له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی ده‌مانپارێزن، بۆ نموونه ماده‌ی ناسونین Nasunin په‌رده‌ی خانه‌كانی مێشك له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت و فرمانه‌كانی مێشك باشترده‌كات. هه‌روه‌ها مادده فینۆلیكه‌كانی باینجان دژی شێرپه‌نجه‌و دژی میكرۆبیشن به‌تایبه‌تی ڤایرۆسه‌كان كارده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL له خوێندا. هه‌ندێكجاریش له‌به‌ر زیاد به‌كارهێنانی كانزای ئاسن به شێوه‌ی ده‌رمان (به‌تایبه‌تی ده‌رزی) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مخوێنی، رێژه‌ی كانزای ئاسن له له‌شدا زیاد ده‌بێت بۆ پیاوان به‌گشتی و ئافره‌تان له‌پاش ته‌مه‌نی وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌یان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خواردنی باینجان له‌ش رزگار ده‌كات له‌م زیادبوونه‌ی رێژه‌ی ئاسن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ڵام له هه‌ندێك كه‌سدا خواردنی باینجان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێته ئه‌گه‌ری جۆرێك هه‌سته‌وه‌ری به شێوه‌ی خورانی پێست كه به‌گشتی ساده‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی هه‌سته‌وه‌رییان به خواردنی باینجان هه‌یه، خۆیان له خواردنی باینجان بپارێزن، به‌ڵام خۆراكیان به سه‌وزه‌كانی تر جۆراوجۆر بكه‌ن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure