15/3/2018 09:54 AM

لە چامپیونزلیگ بەرشەلۆنە بەسەركردایەتی میسی لە چیڵسی بردەوە

لە دوایاری قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكان یانەی بەرشەلۆنە لە نێویاریگای كامپنۆی تایبەت بە یانەكەی رووبەرووی یانەی چیڵسی لەندەنی بویەوە .


لە یاری پێشودا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای ستامفۆرد بریجی یانەی چێڵسی بە گۆڵێك یەكسان بوو .


بەڵام لەم یاریەدا چیڵسی تەنها سێ خولەك توانی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوەو لیۆنێل میسی توانی یەكەم گۆڵی یارییەكە تۆماربكات .


دواتر ئەوەندەی پێنەچوو لە خولەكی 19 دا عوسمان دێمبلی توانی بەرشەلۆنە بكاتە خاوەن گۆڵی دووەم لەوگێمەدا.


لە گێمی دووەمدا بەرشەلۆنە باشتر بوون و لەخولەكی 60 دا لیۆنێل میسی جارێكی تر گەرایەوەو گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بەرشەلۆنەی تۆمار كرد كە گۆڵی ژمارە 100ی خۆی بوو لە یانە پاڵەوانەكان لەماوەی یاریكردنی لەوپاڵەوانێتیەدا.


بە ئەنجامی یاری هاتن و رۆشتن بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵیك خۆی گەیاندە یارییەكانی قۆناغی وداهاتوو چیڵسی ماڵئاوایی كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved