زۆربه‌ی خانمان گرنگی به ماكیاژكردن ده‌ده‌ن، به‌ڵام ره‌نگه هێنده گرنگی نه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه چۆن ئه‌و ماكیاژه لێبكه‌نه‌وه. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ده‌كرێت به‌م پێكهاته سروشتیانه لێبكرێته‌وه‌و زامنی سه‌لامه‌تی خۆی بكرێت: 1- كوپێك ئاو و كه‌وچك و نیوێك شامپۆی منداڵان به‌كاربهێنه‌و نیو كه‌وچك زه‌یتی گوێزی هیندی و زه‌یتی زه‌یتونی تێبكه.. زه‌یت و شامپۆكه تێكه‌ڵبكه‌و بیخه شوشه‌وه‌و كاتێك پێویستت بوو به‌كاریبهێنه بۆ لێكردنه‌وه‌ی ماكیاژ. 2- نیو كوپ زه‌یتی زه‌یتون و رێژه‌یه‌كی كه‌م ئاوی كانزایی تێكه‌ڵبكه‌و به‌كاریبهێنه. 3- پارچه‌یه‌ك لۆكه بخه‌ره ئاو و مه‌ساجی ده‌موچاوتی پێبكه. 4- كه‌مێك گوڵاو بخه‌ره‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك لۆكه‌و ده‌موچاوتی پێ بسڕه‌و به‌وجۆره پاكیشی ده‌كاته‌وه. 5- زه‌یتی باده‌م و كه‌وچكێك شیر به‌كاربهێنه‌و به پارچه‌یه‌ك لۆكه بیسڕه‌و بیده له ده‌موچاوت و پاشان به ئاوی سارد بیشۆ. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure