15/3/2018 09:55 AM

به‌ مادده‌ سروشتییه‌كان ماكیاژ لێبكه‌ره‌وه‌

زۆربه‌ی خانمان گرنگی به‌ ماكیاژكردن ده‌ده‌ن، به‌ڵام ره‌نگه‌ هێنده‌ گرنگی نه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه‌ چۆن ئه‌و ماكیاژه‌ لێبكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ده‌كرێت به‌م پێكهاته‌ سروشتیانه‌ لێبكرێته‌وه‌و زامنی سه‌لامه‌تی خۆی بكرێت:

1- كوپێك ئاو و كه‌وچك و نیوێك شامپۆی منداڵان به‌كاربهێنه‌و نیو كه‌وچك زه‌یتی گوێزی هیندی و زه‌یتی زه‌یتونی تێبكه‌.. زه‌یت و شامپۆكه‌ تێكه‌ڵبكه‌و بیخه‌ شوشه‌وه‌و كاتێك پێویستت بوو به‌كاریبهێنه‌ بۆ لێكردنه‌وه‌ی ماكیاژ.

2- نیو كوپ زه‌یتی زه‌یتون و رێژه‌یه‌كی كه‌م ئاوی كانزایی تێكه‌ڵبكه‌و به‌كاریبهێنه‌.

3- پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ بخه‌ره‌ ئاو و مه‌ساجی ده‌موچاوتی پێبكه‌.

4- كه‌مێك گوڵاو بخه‌ره‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك لۆكه‌و ده‌موچاوتی پێ بسڕه‌و به‌وجۆره‌ پاكیشی ده‌كاته‌وه‌.

5- زه‌یتی باده‌م و كه‌وچكێك شیر به‌كاربهێنه‌و به‌ پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ بیسڕه‌و بیده‌ له‌ ده‌موچاوت و پاشان به‌ ئاوی سارد بیشۆ.

خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved