هه‌ڵه‌بجه به‌وهۆیه‌ی كه شارێكی پڕ رووناكبیری و كه‌سانی رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند بووه، ژن له‌و شاره‌دا پێگه‌و رۆڵێكی تایبه‌تی له كایه جیاوازه‌كانی ژیاندا هه‌بووه. به جۆرێك كه یه‌كه‌مین شاره له كوردستاندا دوو ژن پۆستی قائیمقامیان له‌و شاره‌دا وه‌رگرتووه، ئه‌وانیش عادیله خانم له ساڵی 1920 هه‌روه‌ها نوخشه ناسیح ساڵی 2016. له هه‌ڵه‌بجه‌دا ژیانی ژنان به‌دوور بووه له هه‌ندێك له دابونه‌ریته كۆنه‌كانی وه‌ك (ژن به‌ژن، گه‌وره به بچووك، شیربایی...) هه‌روه‌ها ژنان ماف و ئازادی خۆیان له كۆمه‌ڵگادا ده‌سته‌به‌ر كردووه. له هه‌ڵه‌بجه‌دا گرنگییه‌كی زۆر به خوێندن و خوێنده‌واری كچان و ژنان دراوه‌و بۆ یه‌كه‌مین جاریش له ساڵی 1952 دا یه‌كه‌مین خوێندنگای كچان كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه مامۆستایانی ژن چه‌ندین نه‌وه‌یان پێگه‌یاندووه‌و له خوێندنگاكاندا وانه‌یان وتووه‌ته‌وه، له‌وانه: مامۆستا ناجیه، مامۆستا په‌روینی ئه‌حه‌ی مه‌حمود، مامۆستا نازه‌نین و چه‌ندانی تر‌و تائێستاش مامۆستایانی ژن له‌و بواره‌دا رۆڵی تایبه‌تیان هه‌یه. له بواری سیاسه‌تیشدا هه‌روه‌كو بواره‌كانی تری ژیان، ژنانی هه‌ڵه‌بجه خه‌بات و رۆڵیان هه‌بووه، له نموونه‌ی ئه‌و ژنانه وه‌كو ئامه باریكێ، ئافتاوی حاجی فه‌ره‌ج، ناجی نوری قه‌ساب، فاتیمه‌ی حه‌مه پایده‌ر، باجی مه‌قبول، ئامینه‌ی حاجی ئه‌مین، ئاشتی مه‌لا عه‌لی و چه‌ندانی تریش. له هه‌ڵه‌بجه‌دا ژنان شانبه‌شانی پیاوان له‌ناو بازاڕه‌كان كاریان كردووه‌و بژێوی خۆیان و ماڵ و منداڵیان دابین كردووه. وه‌كو قه‌ته چه‌ته بازرگانی دانه‌وێڵه بووه، باجی حه‌پسه دوكانی عه‌تاری هه‌بووه، نه‌نه عوزره ترشیات و دۆشاوی ته‌ماته‌و گوڵاو و ئاوی نه‌عنای دروست كردووه. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی ژنانی كۆن كردوویانه كاری ئارایشت بووه، به‌ڵام جیاواز له ئێستا، به‌وپێیه‌ی خانمێك به‌ناوی (باجی ئه‌منه) كاری ئارایشتكاریی گه‌ڕۆكی كردووه. وه‌كو باسی ده‌كه‌ن جانتایه‌كی پێبووه‌و كه‌لوپه‌لی جوانكاری تێدا بووه‌و به كۆڵانه‌كاندا گه‌ڕاوه، هه‌ر ژنێك پێویستی بووبێت بانگی كردووه‌ته ماڵه‌وه‌و كاری جوانكاری بۆ كردووه. یه‌كێكی تریش له‌و كارانه مامانی بووه، له‌و كاته‌دا خانمان كاتی منداڵبوون كه‌متر چوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌و ژنانی مامان چوونه‌ته ماڵه‌وه، ئه‌وانه‌شی مامانیان كردووه بریتی بوون له: خورشهی مامان، ره‌حمه خان، سهكینهو چه‌ندانی تر... له بواری هونه‌ریشدا خزمه‌تیان كردووه، وه‌كو: خوشكانی ئه‌حمه‌دی كوێخا سمایل باجه‌ی ره‌شه عه‌زیز كه له‌وكاته‌دا وه‌كو ئه‌كته‌ر رۆڵیان بینیوه‌و له كاری شانۆییدا نواندنیان كردووه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق چه‌ندین جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌و خاپوریان كردووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژنان قوربانی زۆریان داوه‌و به‌رده‌وام روبه‌ڕووی خه‌م و په‌ژاره بوونه‌ته‌وه. له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی گرنگه، ئه‌وه‌یه كه تائێستاش له‌و شاره ژن پێگه‌ی خۆی پاراستووه، له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و جێده‌ستیان به‌دیارده‌خه‌ن. خاك - كاژین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure