(كانی عاشقان) یه‌كێكه له كانیاوه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه، كه له رابردوودا جێگه ژوانی هاووڵاتیانی شاره‌كه به‌گشتی و عاشقان به‌تایبه‌تی بووه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی كه‌متر خه‌ڵك رووی تێده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌روه‌كو شوێنێكی ناوازه‌و ناسراوی شاره‌كه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و چه‌ندین شیعری له‌سه‌ر نووسراوه. یه‌كێك له‌و شیعرانه‌ش شیعرێكی شاعیری كورد (باست حه‌مه غه‌ریب)ـه: كانی عاشقان هه‌ر وه‌كو ئاسكێكی تینوو كه له‌دووری بستێكه‌وه له كانییه‌ك به‌ر گوللـه‌ی ڕاوچی ئه‌كه‌وێت، تۆش هه‌ر ته‌نیا، هه‌نگاوێك و كه‌متریش له‌به‌هار دوور بوویت كه‌وتیته داوی مه‌رگه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه بوو به مانگ و بوو به‌ساڵ و بوو به ده‌یه به‌هاری تۆ هه‌ر نه‌گه‌یشت نه‌بوویته‌وه، به هه‌ڵه‌بجه‌كه‌ی پێش كیمیا! * باست حه‌مه‌غه‌ریب خاك – فۆتۆ/ كاژین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure