هونه‌ری فۆتۆشۆپ، به‌شێكه له هونه‌ری گرافیك، ئێستا له زۆربه‌ری بواره هونه‌رییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت وه‌كو فۆتۆو كارتۆن و كاری مۆنتاژ، له ساڵی 1987 له‌لایه‌ن دوو برا به‌ناوی تۆماس نۆل و جۆن نۆل كاری هونه‌ریان له‌سه‌ر وێنه ئه‌نجامداو به به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ ناوبرا. سه‌ڵاح شه‌مسی باوه‌خان جاف، ده‌رچووی زانكۆی موێتنسریه له به‌غدا له ساڵی 1998 له كۆلیژی ئاداب به‌شی زمانی ئینگلیزی. ئه‌م دیزاینه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی دووره له‌پیشه‌ی یه‌كه‌می، به‌ڵام وه‌ك خولیا‌و حه‌زێك له‌بواری هونه‌ری فۆتۆشۆپ‌دا به‌مجۆره باس له كاره‌كه‌ی بۆ سایتی خاك ده‌كات و ده‌ڵێت: كاركردنم له‌بواری دیزاین ته‌نها بۆ ده‌رخستنی جوانی خوده له ناخی مرۆڤدا، زۆربه‌ی كاره‌كانم بێ به‌رامبه‌ره‌و خۆبه‌خشانه‌یه، مه‌به‌ستم ته‌نها ده‌رخستنی تواناكانمه بۆ جیهان نه‌ك بۆ ریكلام كردن، ماوه‌ی هه‌شت ساڵیش كاری دیزاینم كردووه له گۆڤاری ئاشتی له كه‌ركوك. ئه‌م دیزاینه‌ره باس له‌وه ده‌كات هه‌موو كارێك پێویستی به فۆتۆشۆپ نیه‌و ئه‌گه‌ر كارێك پێویست بكات به‌ئاشكرا دیاره‌و له‌وكاته‌دا پێویسته كاری دیزاینی بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌وجۆره نه‌بێت جوانی وێنه‌و كاره بنچینه‌ییه‌كه تێكده‌چێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا له‌هه‌موو دونیادا زۆربه‌ی وێنه‌گران به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ به‌كارده‌هێنن چونكه ته‌واوكه‌ری هونه‌ری وێنهكیشانه له جیهانی ئه‌مڕۆدا. له‌ڕووی جیاوازییه‌كانی كاری فۆتۆشۆپ له كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه : له ده‌ره‌وه بایه‌خێكی زۆر به‌م هونه‌ره‌و دیزاینكردنه دراوه، كۆلێژی تایبه‌تی هه‌یه به‌ناوی وێنه‌و دیزاین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان ئه‌وه‌نده بایه‌خی پێنه‌دراوه وه‌ك پێویست وێنهكێشهكانمان ته‌نها بۆ كاری وێنه‌كیشان به‌كاریده‌هێنن یان بۆ بازرگانی و بژێوی ژیانیان نه‌ك وه‌كو هونه‌ر، پێمخۆشه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌بێت به هونه‌ری فۆتۆشۆپ بۆ فێربوون له كوردستان تا كاره‌كان به‌ره‌و باشتر‌و فێرخوازان به ئه‌كادیمی فێرببن. له‌سه‌ر تێكدانی وێنه‌كان به‌كاری فۆتۆشۆپ و شكاندی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان ئه‌م دیزاینه‌ره ده‌ڵێت: چوونه ناو بابه‌ته كه‌سیه‌كان جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت شكان بێت یان ناوزڕاندن یاخود بۆ كاری هه‌ڕه‌شه‌و لایه‌نی تر به‌كاربهێنرێت ئه‌مانه دوورن له‌كاری بنچینه‌یی فۆتۆشۆپهوهو هه‌موو كارێكی ناشرین كردن دووره له هونه‌ر، چونكه هونه‌ر خۆی رۆحێكی مه‌زن و جوانیه‌كی تایبه‌تی ده‌وێت، ئه‌و كه‌سه‌ی هونه‌رمه‌ند بێت په‌نا بۆ كاری وا نابات ئه‌وانه‌ش به‌هه‌ر جۆرێك فێری ئه‌مكاره بوون بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كاریده‌هێنن و لای ئێمه كارێكی په‌سه‌ند نییه. به‌هۆی فراوانبوونی كاری فۆتۆشۆپ كه‌سانێكی زۆر وێنه‌كان یاخود هه‌ركارێك به‌ساده‌یی كرابێت جارێكی‌تر كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌م دیزاینه‌ره وتی: له ساڵه‌كانی زوودا كه ئامێری وێنه‌گرتن كوالێتی به‌رز نه‌بووه یان ته‌نها وێنه‌ی ره‌ش و سپی بوو یان ئه‌و وێنانه‌ی كۆن بوون و دڕاون خه‌ڵك په‌نا ده‌باته‌به‌ر كاری فۆتۆشۆپ بۆ دووباره چاككردنه‌وه‌و تازه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌كان، به‌ڵام ئه‌مانه شێوازی خۆی هه‌یه، هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌م بواره‌دا به‌توانا نه‌بێت بۆی چاره‌سه‌ر ناكرێت یاخود وێنه‌كه زۆر پێوه‌ی دیار ده‌بێت چونكه وێنه‌كه له‌وانه‌یه ملامحی ده‌موچاوی دیار نه‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به كه‌سانێكی پرۆفیشناڵ ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی وێنه‌ی ره‌ش و سپی ره‌نگ ده‌كرێت، ئه‌و وێنانه‌ش كه دڕاوه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت به‌هه‌ندێك براشی تایبه‌ت و فلترات و رووناكی و ره‌نگ به‌ڵام به شاره‌زاییه‌كی ورد‌و كاتێكی زۆر. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كاری فۆتۆشۆپ بكات خۆی وێنه‌كێش بێت یان ره‌سام بێت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه زۆر جوانتر ده‌رده‌چێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ئه‌مكاره ده‌كه‌ن زیاتر بۆ چاككردنی وێنه‌ی شه‌خسی خۆیانه یان هه‌ندێك وێنه‌ی خه‌یاڵی. هونه‌ری فۆتۆشۆپ له شاری كه‌ركوك پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌م دیزاینه‌ره هۆكاره‌كان باسدهكات و ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه له شاری كه‌ركوك ئه‌مكاره ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بارودۆخی شاری كه‌ركوك و ئه‌م قه‌یرانه‌ی رووی له كوردستان كردووه وایكردووه كار بۆ بژێوی بكرێت نه‌ك پێشكه‌وتنی هونه‌ره، به‌ڵام خودی خۆم به‌رده‌وام كارده‌كه‌م بۆ زیاتر فێربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مكاره‌و زۆرجار كه‌سانم فێركردووه له‌م بواره‌دا. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌مكاره ئه‌نجامبده‌ن ئه‌م دیزاینه‌ره پێیان ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت فێری ئه‌م هونه‌ره بێت پێویست ده‌كات ئه‌زموونی هه‌بێت له‌بواری كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت، چونكه به‌بێ ئه‌مانه كاری جوانمان ئه‌نجام نادرێت، ئێستا له زۆربه‌ری سایته‌كان و له یوتیوب ئه‌م هونه‌ره قوناغ به‌قوناغ فێركاری هه‌یه. ئه‌م دیزاینه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی باشی له هونه‌ری دیزاین و فۆتۆشۆپ‌دا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت بگه‌مه ئاستێكی باش هه‌رچه‌نده له ده‌ره‌ره‌ی وڵات داوام لێكراوه به‌شداری بكه‌م له پێشبڕكێ و كاری دیزایندا به‌ڵام تا ئه‌وكاته ده‌مه‌وێت هه‌وڵی زیاتر له كاره‌كه‌مدا بده‌م و ئه‌زموونی خۆم وه‌ك كوردێك پێشكه‌ش بكه‌م، هه‌روه‌ها ئومێد ده‌خوازێت ئه‌م هونه‌ره له كوردستان بایه‌خی تایبه‌تی پێبدرێت. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure