له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی خانمان له‌وكاتانه‌ی كه مێرده‌كه‌ی گرنگی پێنادات، به‌وهۆیه‌ی زۆربه‌ی ژنان له‌و حاڵه‌ته‌دا روبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بنه‌وه‌و چه‌ند بیكردنه‌وه‌یه‌كی نامۆیان لا دروستده‌بێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت لێره‌وه روونكردنه‌وه بده‌ین تا پیاوان به‌ئاگابن له‌هه‌ستی ژنان. له‌وباره‌وه توێژه‌ران ده‌ڵێن كه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا پیاوان به‌هۆی سه‌رقاڵی ئیشوكاری رۆژانه‌وه كاتیان كه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێویست گرنگی به خێزانه‌كانیان بده‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا ژنان پێیانوایه كه له هه‌موو كاته‌كاندا ده‌بێت پیاو خوله‌كێك دابینبكات بۆ ناردنی نامه یان ته‌له‌فۆنێك بكات. به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه ژن به‌رده‌وام حه‌زده‌كات ئاگاداری پیاوه‌كه‌ی بێت، بۆیه له‌كاتێكدا پیاوه‌كه‌ی ده‌نگی نییه یان وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ناداته‌وه ئه‌وا چه‌ند بیركردنه‌وه‌یه‌كی نامۆی لا دروستده‌بێت، لێره‌دا ژنان خه‌فه‌ت ده‌خۆن و وابیرده‌كه‌نه‌وه كه رووداوێك روویدابێت. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، خانمان كاتێك مێرده‌كانیان بێده‌نگ بن زیاتر بیرده‌كه‌نه‌وه، چه‌ندین هۆی جیاواز به‌خه‌یاڵیاندا دێت كه بووه‌ته هۆكاری بێده‌نگی مێرده‌كانیان. گرنگه له‌مكاته‌شدا پیاوان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت بیانوی خۆیان هه‌بێت بۆ بێده‌نگییه‌كه‌یان و وابكه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان دڵنیاببێته‌وه له هۆكاره‌كه‌ی، ئه‌گه‌رنا به‌رده‌وامی ئه‌و بێده‌نگییه پێده‌چێت كێشه‌ی به‌دواوه بێت. له‌هه‌مانكاتیشدا زۆربه‌ی خانمان به‌گشتی گله‌یی له پیاوه‌كانیان ده‌كه‌ن گه‌ر كاتیان بۆ كه‌سانی تر هه‌بێت به‌ڵام كاتی پێویستیان بۆ ژنه‌كانیان دابین نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا بیركردنه‌وه‌ی ژنان دوورتر ده‌ڕوات و واهه‌ستده‌كه‌ن كه پیاوه‌كه‌ی كه‌سێكی تری له‌دڵدا بێت و گوایه خیانه‌تی لێده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنان هه‌ستیان ناسك ده‌بێت و دوودڵ ده‌بن له‌باره‌ی رووخساریان و واده‌زانن كه پیاوه‌كه‌ی به‌دڵی نییه، هه‌روه‌ها ژنان هه‌ستده‌كه‌ن كه گوایه به‌پێی پێویست بۆ پیاوه‌كه‌ی باش نییه بۆیه گرنگی پێ‌نادرێت. جێی باسه له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی توێژه‌راندا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتن دروستببێت له نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure