به‌وته‌ی د.ئاوات واژه‌یی، دایكان و باوكان پێویسته ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان له‌كاتی خۆی قسه‌ده‌كات یان دواده‌كه‌وێت. 1- له‌كاتی یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌و به‌بێ ده‌نگی یاری له‌گه‌ڵ مه‌كه. 2- هه‌ستی باوه‌ڕ به‌خۆبوون به منداڵه‌كه‌ت ببه‌خشه، كاتێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت به‌ئارامی دایبنیشێنه‌و به نه‌رمونیانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه نه‌ك به‌شێوه‌ی ره‌سمی. 3- دڵنیابه منداڵه‌كه‌ت هه‌میشه گوێ بۆ قسه‌كانت ده‌گرێت چ له‌كاتی راهێنان بێت یان كاتی تر. 4- كاتێك منداڵه‌كه‌ت وه‌ڵامت ده‌داته‌وه زیاتر هانی بده تا متمانه‌ی زیاتری به‌خۆی هه‌بێت. 5- وشه‌ی جوان و ساده‌و ئاسان به‌كاربهێنه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت گونجاوبێت و له‌ئاستی ئه‌و زیاتر نه‌بێت. 6- به زاراوه‌ی دروست له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بدوێ، دووربكه‌وه له به‌كارهێنانی وشه‌ی ئاڵوز كه توانای فێربوونی نه‌بێت. 7- له ژوورێكی بێده‌نگدا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت دابنیشه كاتێك راهێنانی پێده‌كه‌یت، دوور له ژاوه‌ژاو و هه‌رشتێك كه سه‌رقاڵی بكات. 8- قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا بكه له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و هه‌ڵوێستانه‌ی رۆژانه ئه‌نجامیان ده‌دات یان ده‌یانبینێت. 9- كاتی ته‌واو به منداڵه‌كه‌ت بده بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، په‌له‌ی لێمه‌كه با نه‌شڵه‌ژێت و نه‌توانێت وه‌ڵام بداته‌وه. 10- ئه‌مكاره ته‌نها له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بكه‌و روبه‌ڕووبه له‌گه‌ڵیدا، چونكه به‌م شێوه‌یه زیاتر ئاره‌زووی گوێگرتنی ده‌بێت. 11- هاوكاری منداڵه‌كه‌ت بكه بۆ گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌یانبیستێت له‌گه‌ڵ ناوی راسته‌قینه‌ی وشه‌كان، واته ئه‌و شتانه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ به‌كارهاتووه. 12- هه‌وڵبده هه‌موو هه‌سته‌وه‌ره‌كانی منداڵ به‌كاربهێنیت و سوودیان لێوه‌ربگریت له‌كاتی راهێنانی منداڵ به قسه‌كردن. 13- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له ده‌ربڕیندا هه‌ڵه‌ی كرد راسته‌وخۆ لۆمه‌ی مه‌كه، ته‌نها هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ راستبكه‌وه‌و هانی بده. 14- كاتێك منداڵه‌كه‌ت هه‌وڵی قسه‌كردن ده‌دات خێرا هانی بده تا هه‌ست به‌وه بكات ئه‌م قسه‌یه‌ی كارێكی باش و ئه‌رێنیه. 15- هه‌وڵی زیادكردنی وشه‌كانی بده كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌ڵێت ئۆتۆمبیل فێری بكه بڵێت ئۆتۆمبێلی گه‌وره یان ئۆتۆمبێلی بابه. 16- هانی منداڵه‌كه‌ت بده لاسایی ئه‌و ده‌نگانه بكاته‌وه كه له ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریه‌وه ده‌یانبیستێت.
خاك – ئا: ته‌نیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure