به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی جیهان 36ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له شاری تارانی پێته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له سه‌رده‌می 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێران، 36ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له كۆمه‌ڵه‌ی په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له شاری تارانی پێته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پووسته‌ری سه‌ره‌كی 36ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له وێنه‌یه‌كی كۆنی په‌یوه‌ست به سه‌رده‌می هاتنی سینه‌ما بۆ وڵاتی ئێران په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا. ئه‌م پووسته‌ره له‌لایه‌ن "عه‌لی خورشیدفه‌ڕ" گرافیستی ئێرانی دیزاینی بۆ كراوه‌و له‌درێژه‌ی روانینی كه‌لتووری شووناسه‌وه‌یه كه له پووسته‌ره‌كانی دوو خولی پێشووی فێستیڤاڵدا گرنگی پێ‌درابوو. ئه‌م خوله له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له سه‌رده‌می 120 ساڵه‌بوونی هاتنی سینه‌ما بۆ وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ داڕشتووه. "ره‌زا میركه‌ریمی" به‌ڕێوه‌به‌ری 36ـه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر سه‌باره‌ت به‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ وتی: ێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، گرنگترین رووداوی كه‌لتووری و هونه‌ری ئێران له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدایه كه مێژوویه‌كی 36 ساڵه‌ی هه‌یه و له روانینی نوێی خۆیدا، به‌هێزكردنی هاوكاری و دانووستانه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا‌و ناوچه‌یی، به‌دواداچوونی كاریگه‌رییه‌كانی هاوبه‌شی سینه‌مایی، پته‌وكردنی لایه‌نه زانستی و پیشه‌یی سینه‌مایی و به‌شداری به‌رچاو له‌ئاستی دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگیدا ره‌چاوده‌گرێت. وتیشی: یانه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جرو به‌شداری هۆگرانی سینه‌مایی، خویندكاران، قوتابیان، بنه‌ماڵه‌ی پیشه‌یی سینه‌ماو ده‌زگا راگه‌یاندنه نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاڵپشتێكی گه‌وره‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرشه‌نگداری ئه‌م فێستیڤاڵه‌و پلانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فێستیڤاڵ، هه‌واڵی سازدانی رووداوێكی ئیستاندارد له‌پله‌ی شیاودا راده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڕێوه‌به‌ری 36ـه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر وتی: فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ، گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی، كۆمه‌ڵێك به‌شی جۆراوجۆری له‌خۆگرتووه‌و له‌ته‌نیشت پێشكه‌شكردنی ئاسۆیه‌ك له ژانری جیاوازی سینه‌مای جیهان و گرنگیدان به سینه‌مای جیهانی ئیسلام، ڤۆركشۆپی زانستی جۆراوجۆریش تیایدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. "ره‌زا میركه‌ریمی" له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌ركه‌وتن و پێگه‌ی دوو خولی پێشووی فێستیڤاڵ، له‌ته‌نیشت كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی و فێستیڤاڵه جیهانییه‌كاندا، ئه‌مساڵ شایه‌دی پێشنیاری به‌ربڵاو بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵ بووین. هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانانی بیانی له‌وانه: به‌رپرسانی فێستیڤاڵه‌كان، بڵاوكه‌ره‌وه‌و كڕیارانی فیلم، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌لایه‌ن فیلمسازه ئێرانییه‌كانه‌وه بۆ به‌شداری له به‌شه جۆراوجۆره‌كان و به‌تایبه‌ت به‌شی "چاوخشاندنێك به سینه‌مای ئێران" یا "نمایشه‌كانی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی" ڕوبه‌ڕووبوین. له‌ناو دڵی پێته‌ختی ئێران‌دا، فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر رێز له فیلمه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه به‌كوالیته‌كان ده‌گرێت. ئه‌م رووداوه هونه‌رییه پشتیوانی له ئاڵوگۆڕییه فه‌رهه‌نگییه‌كان ده‌كات، ده‌ستكه‌وته نوێیه‌كانی سینه‌ماكاران هانده‌دات و نمایشیان ده‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌و فیلمانه‌ی كه له‌بردنه‌سه‌رێی ئاستی هاوبه‌شی هونه‌ری له روانگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سینه‌ماییدا رێخۆشكه‌رن، ئاڕاسته‌ی هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما ده‌كات. له‌ته‌نیشت ئه‌وانه‌شدا فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له گه‌شه‌پێدانی په‌یامی یه‌كسانی و ئاشتی جیهانی و هه‌روه‌ها ته‌كیزیان خستبێته‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌خلاقی و ئینسانییه‌كان، چاوخشاندن و دیدێكی تایبه‌تی ده‌بێت. هه‌روه‌ها فێستیڤاڵ بۆ ناساندنی فیلمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیایی ناوه‌ندی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له سازكردنیاندا له په‌نده راسته‌قینه‌كانی پێغه‌مبه‌رانی ئیلاهی، په‌یامی ئاشتی و دۆستایتیان وه‌رگرتبێت، ته‌ركیزێكی تایبه‌تیان ده‌خاته‌سه‌ر. 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌ڕۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێلی 2018 به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به‌شداری به‌رهه‌م و دادوه‌ران، ده‌رهێنه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، رخنه‌گران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ فیلمه بڵینده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كان، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جیلوه‌گاه شه‌رق" واته پانۆڕامای سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جامی جیهان نه‌ما" واته فێستیڤاڵی فێستیڤاڵه‌كان، به‌شی دیكۆمێنتاری "ژێر گه‌وره‌كردنه‌وه"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "نمایشی تایبه‌ت" واته چاوخشاندنێك به فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها به‌شی "دارۆلفۆنوون" واته "په‌یداكردنی به‌هره‌مه‌ندان"، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه زانكۆیی و ڤۆركشۆپی فێركاری له كۆمه‌ڵه‌ی په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure