بۆنی ده‌می منداڵان حاڵه‌تێكه زۆرێك له دایكان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن كاتێك ده‌بینن منداڵه‌كانیان بۆنێكی ناخۆش له ده‌میانه‌وه دێت. له‌وباره‌یه‌وه، د.مه‌حمود محه‌مه‌د سادق پزیشكی پسپۆڕی منداڵان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م حاڵه‌ته زۆربه‌ی كات به‌هۆی زیادبوون و كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كتریایه له‌ناو ده‌مدا. نزیكه‌ی 90%ی منداڵان ناوه ناوه بۆنی ده‌میان ناخۆش ده‌بێت، له‌وانه‌ش 20% به به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه. هۆكاره‌كان: 1- هۆكاری سه‌ره‌كی 85%ی منداڵان پاك رانه‌گرتنی ده‌م و ددانه‌كانه. 2- بوونی هه‌وكردن له‌ناو ده‌م و پووكدا. 3- وشكی ده‌م به‌هۆی كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو یان هه‌ناسه‌دان له‌ڕێگای ده‌مه‌وه. 4- زۆر خواردنی شیرینی، شوكولاته، چپس، هه‌روه‌ها پیازو سیر. 5- كلۆربوونی ددانه‌كان. 6- نووستن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. بۆ نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ده‌می منداڵه‌كانتان ره‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه بكه‌ن: 1- شوشتنی ددانه‌كان به فڵچه‌ی ددانی نه‌رم تایبه‌ت به منداڵان رۆژانه 2 جار به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له‌گه‌ڵ شوشتن و خاوێنكردنه‌وه‌ی زمان. 2- خواردنی میوه‌و سه‌وزه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ریشاڵه‌كان كه وه‌كو خاوێنكه‌ره‌وه‌یه‌كن بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌ی بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن. 3- خواردنی نانی به‌یانی زۆر گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ده‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ر به‌رده‌وامبوو پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure