د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب له‌باره‌ی ئاوی ئاوی سپی چاو زانیاری ده‌دات و ده‌ڵێت: ئاوی سپی چاو (الساد) Cataract، توشی چاو ده‌بێت و كه‌موكورتی له بینین‌دا دروستده‌كات. ئه‌م دیارده‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا بڵاوه، ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌هۆی برین یان هه‌ندێك نه‌خۆشی شه‌كره‌وه دروستببێت، یاخود به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌ستدرۆیده‌وه دروستببێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی سپی چاو و لێڵی هاوێنه‌ی چاو، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاستی بینینی ئاسایی پێویسته نه‌شته‌رگه‌ی ئه‌نجام بدرێت. زۆركات، نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی ئاوی سپی چاو له‌ژێر كاریگه‌ری سڕكردنی شوێنی چاو ئه‌نجامده‌درێت (جگه له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن كه نه‌خۆشی پێویسته سڕكردنی گشتی بۆ ئه‌نجامبدرێت)، واته نه‌خۆش به‌ئاگایه له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا. له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌شدا پزیشك هه‌ڵده‌ستێت به لابردنی هاوێنه‌ی چاو و گۆڕینی به هاوێنه‌یه‌كی ده‌ستكرد. زۆربه‌ی كات ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به دروستكردنی درزێكی بچووك ده‌بێت، دواتر ئه‌و درزه به تێپه‌ڕبوونی كات یه‌كده‌گرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات په‌نا ببرێته‌به‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قورس كه باشبوونی زۆر ئه‌سته‌م بێت. نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی ئاوی سپی چاو نزیكه‌ی 20 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، دوای ئه‌نجامدانی به‌مه‌به‌ستی باشبوون پێویسته نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بێت بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر، دواتر نه‌خۆش ده‌توانێت نه‌خۆشخانه به‌جێبهێڵێت. دوای پرۆسه‌كه نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به ئازارێكی كه‌م ده‌كات، ده‌توانرێت ئه‌و ئازاره به به‌كارهێنانی ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئاسایی چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌وره‌ها پێویسته نه‌خۆش بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بحه‌وێته‌وه، نه‌خۆش ده‌بێت دڵۆپه‌ری چاو به‌كاربهێنیت كه پزیشك بۆی ده‌نووسێت. نه‌خۆش راسته‌وخۆ دوای باشبوون هه‌ست به گۆڕینی ئاستی بینین ده‌كات، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دواتریش به‌ته‌واوه‌تی گۆڕانێكی زۆر ده‌بێنرێت له بینین‌دا. به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانه‌وه، دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی نێگه‌تیڤ ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌توانرێت به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure