18/3/2018 10:58 AM

له ‌فه‌یسبوكدا بزانه‌ كێ هاوڕێیه‌تی تۆی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌

به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی له ‌فه‌یسبوكدا به‌كارهێنه‌ران داوای هاوڕێیه‌تی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی دڵخۆشكه‌ره‌و له‌هه‌مانكاتدا بێزاركه‌ریشه‌، ئه‌م تۆڕه‌ چه‌ندینجار هه‌نگاوه‌كانی زانینی ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای هاوڕێیه‌تی بۆ به‌كارهێنه‌ران ئاشكراكردووه‌، ئه‌مجاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانترو كه‌متر له‌ 60 چركه‌ ده‌توانیت بزانیت كێ هاوڕێیه‌تی په‌سه‌ند نه‌كردووه‌، بۆ زانینی ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بكه‌:

1- پێگه‌ی فه‌یسبوك بكه‌ره‌وه‌، نه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبوك
2- كلیك له‌سه‌ر هێمای به‌شه‌كانی تایبه‌ت به‌هاوڕێیه‌تی بكه‌
3- به‌شی (نیشاندانی هه‌مووان) هه‌ڵبژێره‌
4- كلیك له‌سه‌ر نیشاندانی ناردنی داواكاری هاوڕێیه‌تی بكه‌

به‌م هه‌نگاوانه‌ له‌مه‌ودوا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بناسیت كه‌ داواكه‌ی تۆیان بۆ هاوڕێیه‌تی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێكیش ئێستا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن داواكاری هاوڕێیه‌تیان بكێشنه‌وه‌.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه‌ دارمیشی ئه‌نجامیداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستده‌كه‌ن ناچارن زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانی خۆیان له ‌ئینته‌رنێتدا ئاشكرابكه‌ن، ئه‌وا ئه‌م كه‌سانه‌ چالاكیان له ‌مێشكدا زیاد ده‌كات.

 خاك – س: الدیار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved