بۆنه‌خۆشه‌كه‌ی گه‌ڵای ڕێحانه وایكردووه زۆر كه‌س ئاره‌زوی به‌كارهێنانی بكات،له‌ئاماده‌كردنی زۆر خۆراك و دورستكردنی چاشدا به‌كارده‌هێندرێت،تامێكی خۆش و سودێكی زۆریشی بۆ مرۆڤ هه‌یه ,كۆنترین گه‌ڵای ڕووه‌كیه كه خاوه‌نی بۆنێكی به‌هێزه،له سه‌ده‌ی كۆنه‌وه ئه‌وروپیه‌كان به‌كاریان هێناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر نه‌خۆشی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێحانه زیان به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده به‌پۆتاسیۆم‌و ئاسن‌و مه‌گنسیۆم و كالیسیۆم،له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند ڤیتامینێكی به‌سودی وه‌ك ڤیتامین C،ڤیتامین A هه‌روه‌ها بیتاكارۆتین كه له توانایدایه له‌ش له زۆر نه‌خۆشی بپارێزێت. وڵاتی هندستان به‌نیشتمانی ڕه‌سه‌نی رێحانه داده‌ندرێت،پێش پێنج هه‌زار ساڵ ریحانه‌ی ڕوواندوه. له گرنگترین سوده‌كانایشی: به تێكه‌ڵكردنی گه‌ڵای ڕێحانه‌ی تازه له‌گه‌ڵ كوپێك ئاو یارمه‌تی ئاسانكردنی كرداری هه‌رس ده‌دات هه‌روه‌ها هێوركه‌ره‌ی گه‌ده‌شه،گیراوه‌ی چا به ڕێحانه داده‌ندرێت به یه‌كێك له باشترین چاره‌سه‌ره‌كان له هێوركردنه‌وه‌ی كۆكه و سه‌رمابوون. چاره‌سه‌ری گه‌زینی مێرووی جۆراوجۆر ده‌كات و ژه‌هری له‌شیش ده‌رده‌دات،سنورێك بۆ توشبوونی مرۆڤ به دڵه‌ڕاوكێ و چاره‌سه‌ری خه‌وزڕانیش ده‌كات. یارمه‌تی گه‌شه‌ی قژ ده‌دات له ڕێگای چالاكردنی سوڕی خوێنی پێستی سه‌ر،ھه‌روه‌ھا چاره‌سه‌ری ھه‌ڵوه‌رینی قژیش ده‌كات و سنورێكیشی بۆ داده‌نێت. له توانایدایه چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه بكات كه دووچاری پێست ده‌بێت وه‌ك به‌ڵه‌كی ، زیپكه ، په‌ڵه‌ی ڕه‌شی ده‌مووچاو ،یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ وازهێنانی مرۆڤ له كێشانی جگه‌ره،چاره‌سه‌ری بۆنی ناخۆشی ده‌میش ده‌كات. ڤیتامین»A» تێدایه پارێزگاری له چاوه‌كان ده‌كات له توشبوون به ھه‌وكردن و ئاوسان هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش ده‌كات كه دووچاری كۆئه‌ندامی ھه‌ناسه ده‌بێت له ڕێگای تێكه‌ڵكردنی گه‌ڵای ڕێحانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له زه‌نجه‌بیل و هه‌نگویندا هه‌روه‌ها مرۆڤ له توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و خوێنبه‌ره‌كان ده‌پارێزێت،بیتاكارۆتینی تێدایه كرداری چونی خوێن بۆ دڵ چالاكده‌كات. مرۆڤ له توشبوون به له بیرچوونه‌وه هه‌روه‌ها زه‌هایمه‌ری پێش وه‌خته ده‌پارێزێت،چاره‌سه‌ری به‌رزی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆلی زیان به‌خش له خوێندا ده‌كات كه هۆكاره بۆ توشكردنی مرۆڤ به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕه‌قبوونی ده‌ماره‌كان له ڕێگای خواردنی ڕێحانه له‌گه‌ڵ چا ھه‌روه‌ھا چاره‌سه‌ری ئه‌و بێهێزیه‌ش ده‌كات كه خانمان به‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه توشی ده‌بن. له‌گه‌ڵ ئه‌و سوده‌نه‌ی ڕێحانه كه باسكران پێویسته ئاگاداربین به‌هۆی بوونی زه‌یتی»volatile» كه له %٨٠ له ماوه‌ی «estragole» پێكهاتووه زیان به كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا ده‌گه‌یه‌نێت،ڕێحانه ده‌شبێته‌ھۆی گه‌شه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی بۆیه نابێت خانمی دوگیان و ئه‌وانه‌ش شیرده‌ده‌ن به منداڵ و ئه‌وه‌ش كه تازه منداڵی بووه بیخۆن،جا ئایا وشكراو یاخود له به‌هاراتدا بێت،هه‌روه‌ها زۆرخواردنیشی زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.
خاك-كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure