داڕێشتنی به‌رنامه‌ی نانخواردن و هه‌ڵبژاردنی خواردن به‌گشتی سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، جگه‌له‌وه‌ش خواردن هه‌روه‌ها كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندروستی قژ، له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی كه سوودیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببیت به‌خاوه‌ن قژێكی پڕ‌و بریقه‌دار. 1- خواردنی ماسی سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێستی سه‌رو به‌هێزكردنی قژ، به‌وهۆیه‌ی كه ڤیتامین (دی) و مادده‌ی ئۆمێگا3 له‌خۆده‌گرێت. 2- به‌هۆی خواردنی گۆشتی باڵنده‌كان قژت خێراتر درێژ ده‌بێت و هه‌روه‌ها روبه‌ڕووی رووتانه‌وه‌ی قژ نابیته‌وه، به‌وپێیه‌ی كه مادده‌ی ئاسن و ڤیتامین (بی12) له‌خۆده‌گرێت. 3- خواردنی نیسك سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێستی سه‌رو هه‌روه‌ها ته‌ندروستی قژ. 4- هێلكه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێكهاتووه له مادده‌ی ئاسن، ئه‌وانه‌ی مادده‌ی ئاسنیان كه‌مه ده‌توانن گرگنی به خواردنی هێلكه بده‌ن تا قژیان نه‌ڕوتێته‌وه. 5- خواردنی په‌تاته‌ی شیرین ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی تاڵی به‌هێز له‌ڕه‌گه‌وه، به‌وپێیه‌ی كه ڤیتامین (ئه‌ی) له‌خۆده‌گرێت. 6- گه‌ر په‌تاته‌ی شیرینت ده‌ستنه‌كه‌وت هه‌روه‌ها گێزه‌ر هه‌مان سوودی هه‌یه. 7- قه‌یسی سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندروستی قژ. 8- توو زۆرتر پێكهاتووه له ڤیتامین (سی) كه ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ دروستبوونی تاڵی نوێ تا قژت پڕتر بێت. 9- سپێناغ هاوكاری ته‌ندروستی قژ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌جوانی بمێنێته‌وه. 10- به‌هۆی خواردنی بڕۆكلی زۆرترین ڤیتامین بۆ ته‌ندروستی قژ ده‌چێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure