19/3/2018 09:51 AM

بەرشەلۆنە لە پێشەنگ مایەوەو رۆناڵدۆش بە سوپەر هاتریك ریاڵی سەرخست

لە یارییەكانی هەفتەی 29ی لالیگاداو لە یارییەكانی ئەم هەفتەیەدا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی ئەتلەنتیك بیلباو كردو یارییەكەی لێ بردەوە .

یانە كەتەلۆنیەكە توانی یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یەكلایی بكاتەوە كاتێك لەخولەكی 8 و 30دا بە دوو گۆڵی پاكۆ ئەلكاسێرو لیۆنێل میسی سەركەوتنی تۆماركرد.

بەوبردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە بە 75 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە دەبینرێت بەتەنها.
لە یارییەكی تردا یانەی ریاڵ مەدرید بە هەمان شێوە لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی جیرۆنابویەوەو نیودەرزەن گۆڵی لەویانەیە تۆماركرد ,لە یارییەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی سوپەر هاتریك تۆماربكات و خۆی لە گۆڵكارانی خولەكە نزیكتر بكاتەوەكە لیۆنێل میسیەو ئێستا جیاوازی نێوانیان تەنها 4 گۆڵە .

دوای بردنەوەیان یانەی ریاڵ مەدرید بە 60 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved