لە یارییەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیتاڵیدا یانەكانی شاری میلان سەركەوتنیان تۆماركرد.
یانەی ئەنتەر بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە یانەی سامپەدۆریای بردەوە كە ئیكاردی هاتریكی بۆیانەكەی تۆماركرد.
یانەی ئەسی میلان دوای شكستەكەی لە یۆورۆ توانی ئەم هەفتەیە بە بردنەوە كۆتایی پێبهێنێت و لە یانەی چیڤۆ ڤیرۆنای بردەوە .
یانەی ناپۆلی توانی بە تاكە گۆڵیك لە یانەی جەنەوا بباتەوەوجیاوازی نێوان خۆی و یانەی یۆڤی پێشەنگ كەم كردەوە بۆ دوو خاڵ.
هەرچی یانەی رۆماشە بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی تۆماركردو ئێستا بە 59 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.
ریزبەندی پێشەوەی خولەكە ئێستا بەم شێوەیەە: 1-یۆڤانتۆس 75 خاڵ 2-ناپۆلی 73 خاڵ 3-رۆما 59 خاڵ 4-ئەنتەر میلان 55 خاڵ 5-لازیۆ 54 خاڵ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure