ئایا خانمان به‌ئاگان له چۆنیه‌تی راكێشانی سه‌رنجیان له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه؟ یان خانمان چۆن ده‌زانن كاتێك كوڕان دوور له ڕاسته‌قینه هه‌ستیان به‌رامبه‌ر خانمان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن؟ له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه به ورده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی شێوازی راكێشانی سه‌رنجی كچان له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی توێژه‌ران له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ده‌ركه‌وتووه كه له‌وجۆره كوڕانه هه‌ن ته‌نها بۆ خۆنزیككردنه‌وه له خانمان ده‌یانه‌وێت سه‌رنجیان رابكێشن له ڕێگای به‌كارهێنانی تاكتیكه‌وه. توێژه‌ران ده‌ڵێن: لێره‌دا كوڕان ته‌نها مه‌به‌ستیان دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌و له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به ئه‌نجامیان دوورده‌كه‌ونه‌وه‌و هه‌وڵ بۆ كه‌سێكی تر ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها توێژه‌ران پێیانوایه كه ئه‌مجۆره كه‌سانه رێز له خانمان ناگرن، بۆیه ده‌بێت خۆیان لێ بپارێزن. توێژه‌ران پێشیانوایه كه خانمان پێویسته به‌ئاگابن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه بۆ ئه‌وه‌ی تێنه‌كه‌ون و به تاكتیكی كوڕان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. 1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌راب یان مه‌شروب وه‌رمه‌گره. 2- ئاگاداربه كاتێك كوڕان به قسه‌ی جوان له‌سه‌ر رووخسارت خۆیت لێ نزیكده‌كاته‌وه. 3- ئاگاداربه كاتێك كوڕان ته‌داخولی ئیشوكاری خانمان ده‌كه‌ن. 4- ئاگاداربه كاتێك ده‌ست بۆ سه‌رشانت ده‌بات، یان به‌هێواشی له‌نزیك گوێت قسه‌ت بۆ ده‌كات تا لێت نزیكببێته‌وه. 5- ئاگاداربه كاتێك كه ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا پێشئه‌وه‌ی لێت نزیكبێته‌وه زۆرجوان و شیرین بویت له به‌رچاوی و ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سێكی لوتبه‌رزو خۆپه‌رستی، لێره‌دا ده‌یه‌وێت هه‌وڵبده‌یت به‌دڵی ئه‌و بجوڵێیته‌وه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure