19/3/2018 02:51 PM

خاوەنی پڕ فرۆشترین کاری هونەرییە

کازم ساهیر گۆرانی بێژی بەناوبانگی عەرەب کە لە بنەڕەتدا عیراقییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ە و لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوەو پاشان عیراقی بەجێهێشتووە، بە یەکێک لە گەورەترین ناوە هونەرییەکانی عەرەب و رۆمانسیترین گۆرانیبێژی عەرەب دادەنرێت، خاوەنی زیاتر لە ٣٠٠ گۆرانی و ٣١ ئەلبوومە.
کازم خاوەن پڕفرۆشترین کاری هونەرییە لە نەتەوەی عەرەبدا و بە قەیسەری گۆرانی عەرەبی ناسراوە، هاوکات کاری دەرهێنەری و نووسینی شیعر دەکات و ئاوازی گۆرانیەکانیشی خۆی دایدەنێت و یەکەمین شعری لە تەمەنی ١١ ساڵی نوسیوەو لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە گۆرانیبێژە، تەنها کازم دەتوانێت شعرەکانی شاعیری نزار قەبانی بکات بە گۆرانی و رەزامەندی بنەماڵەی ئەو شاعیرە سورییەی وەرگرتووە.
کازم ساهیر جگە لەو کارانەی تائێستا دەنگدانەوەی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناوە، لە پلانیدایە وەک دواین کاری هونەری داستانی گلگامێش لە شێوەی گۆرانی بگێڕێتەوە کە دەبێتە یەکێک لە شاکارە گەورەکانی بواری هونەر.
کازم سەرەتا لە تەمەنی ١٩ ساڵی هاوسەرگیری کردووەو دوو کوڕی هەیە بە ناوەکانی حەسەن و وەسام و دواتر جیابۆتەوە لە هاوسەرەکەی، لە ماوەی رابردوشدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لەگەڵ کچێکی مەغریبی هاوسەرگیری کردووە، بەڵام کازم خۆی رایگەیاندووە کە ئەو سەرقاڵی کارەکانیەتی و کاتی نییە بۆ هاوسەرگیری.

خاك- ئاژانسەكان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved