20/3/2018 09:47 AM

به‌پێی ره‌نگی پێست ره‌نگی قژت هه‌ڵبژێره‌

بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشترو شیكتر بیت، ده‌بێت به‌پێی ره‌نگی پێستت ره‌نگی قژیشت هه‌ڵبژێریت.

1- گه‌نم ره‌نگ: ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌نم ره‌نگن له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌ گه‌رمه‌كاندا زۆر ده‌گونجێن، وه‌ك زه‌ردی هه‌نگوینی، قاوه‌یی كاڵ، ره‌نگه‌ مسییه‌كان.

2- ئه‌سمه‌ر: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌سمه‌رن یان تاریكن، ره‌نگی قاوه‌ییه‌ هێمنه‌كان زۆر گونجاوه‌ بۆ قژیان.

3- زه‌یتونی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی پێستیان زه‌یتونییه‌، ره‌نگه‌ تۆخه‌كانی قژ بۆیان گونجاوه‌، یان ره‌نگه‌ خاكییه‌كان. ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ره‌نگی كراوه‌ی تێبكه‌یت وه‌ك كارامێلی و كه‌ستانه‌یی جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت.

4- قاوه‌یی: ئه‌گه‌ر پێستت قاوه‌ییه‌ تاریكه‌كانه‌، باشترین ره‌نگی قژ ئه‌وه‌یه‌ جیاواز بێت له‌ڕه‌نگی پێستت، ئه‌گه‌رچی تۆختر یان كاڵتر بێت له‌ڕه‌نگی پێسته‌كه‌.

5- سور: ئه‌گه‌ر پێستێكی كاڵی سپی و سورت هه‌یه‌، باشترین ره‌نگی قژ ره‌نگه‌ سووره‌ هێمنه‌كانه‌.

خاك – تانیا ئاواره‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved