بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشترو شیكتر بیت، ده‌بێت به‌پێی ره‌نگی پێستت ره‌نگی قژیشت هه‌ڵبژێریت. 1- گه‌نم ره‌نگ: ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌نم ره‌نگن له‌گه‌ڵ ره‌نگه گه‌رمه‌كاندا زۆر ده‌گونجێن، وه‌ك زه‌ردی هه‌نگوینی، قاوه‌یی كاڵ، ره‌نگه مسییهكان. 2- ئه‌سمه‌ر: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌سمه‌رن یان تاریكن، ره‌نگی قاوه‌ییه هێمنه‌كان زۆر گونجاوه بۆ قژیان. 3- زه‌یتونی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی پێستیان زه‌یتونییه، ره‌نگه تۆخه‌كانی قژ بۆیان گونجاوه، یان ره‌نگه خاكییهكان. ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ره‌نگی كراوه‌ی تێبكه‌یت وه‌ك كارامێلی و كهستانهیی جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت. 4- قاوه‌یی: ئه‌گه‌ر پێستت قاوه‌ییه تاریكه‌كانه، باشترین ره‌نگی قژ ئه‌وه‌یه جیاواز بێت له‌ڕه‌نگی پێستت، ئه‌گه‌رچی تۆختر یان كاڵتر بێت له‌ڕه‌نگی پێسته‌كه. 5- سور: ئه‌گه‌ر پێستێكی كاڵی سپی و سورت هه‌یه، باشترین ره‌نگی قژ ره‌نگه سووره هێمنهكانه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure